فەرماندەیەکی کەرکوکیی قەسەدە لە سەرێکانییەوە پەیامێک ئاڕاستەی باشور دەکات

فەرماندە باز کەرکوک، یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی سەرێکانییەوە پەیامێک ئاراستەی گەنجانی باشوری کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات، بەشداریی بکەن لە بەرخۆدانی شکۆمەند دژ بە داگیرکاریی سوپای تورکیا.


فەرماندە باز کەرکوک، لەدایکبووی شاری کەرکوکی باشوری کوردستانە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بەشداری ڕیزەکانی شەڕڤانان بووە، ئێستا یەکێکە لە فەرماندەکانی هیزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە و سەرپەرشتیی بەشێک لە سەنگەرەکانی شەڕ لە سەرێکانی دەکات.

فەرماندە باز لە پەیامێکی دەنگیدا کە ئاڕاستەی گەل و گەنجانی باشوری کوردستانی کردووە، وێڕای سڵاو و ڕێزی خۆی، دەڵێت: گەنجانی باشور لە هەموو شوێنێکدا نموونەی قارەمانێتیی، ئازایەتیی و شۆڕشگێڕیی بوون.

هەروەها دەڵێت: ئەمڕۆ گەلی ڕۆژئاوا پێویستیان بە گەنجانی باشورە، پێویستیان بە سەرهەڵدانی گەلی باشورە، کە ئەمڕۆ بیانپارێزن لە چەتەکانی ئەردۆغان و داعش، ڕێگانەدەین پۆستاڵی پیسی دووژمن بەسەر خوشک و دایک و خاکەکەماندا بچن.

فەرماندە باز کەرکوک، ڕووی دەمی لە گەنجانی باشوری کوردستان دەکات و دەڵێت: ئەمڕۆ پێویستە گەنجانی باشور چەک و ڕەخت ببەستن و ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات، چونکە گەلەکەمان لەژێر هەڕەشەدایە و چاویان لە گەنجانی باشورە.

فەرماندە باز کەرکوکی، ئەم پەیامەی لەناو سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە سەرێکانی تۆمارکردووە، لەکۆتاییەکەیدا دەڵێت: بەو بەڵێنەی کە داومانەتە سەرۆکایەتیی،هەرچوار پارچەی کوردستان ئازاد دەکەین، هەتا دڵۆپێک خوێن لە جەستەماندا مابێت بەرخۆدان دەکەین.

ش.ف