‘دژوار فەقیر’ فەرماندەی یەبەشە، سەردانی چادری گەنجانی ئێزدیخانی کرد، کە لەبەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی دژ بە شەنگال لەنێوان هەولێر و بەغدادا واژۆکراوە، ماوەی دوو ڕۆژە لە ناوچەی ئامودی چیای شەنگال چالاکیی قەڵغانی زیندوویان دەستپێکردووە.
دژوار فەقیر، چالاکیی ئەو گەنجانەی بە پیرۆز ناوبرد و پشتیوانیی خۆی بۆ دەربڕین.
ئەو فەرماندەیەی یەبەشە، وتیشی: یەبەشە هێزێکە لەلایەن گەلی شەنگالەوە بونیاتنراوە و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی شەنگال دەپارێزێت، لەبارەی ئەو ڕێککەتنەشەوە، بۆچوونی خەڵک چی بێت، ئەوان پشتیوانی ئەو بۆچوونە.
ش.ف