هێزەکانی پەدەکە سێگۆشەی حاحی ئۆمەران، چۆمان و بەگۆڤا، فاتیفا و بریفکایان تێپەڕاند و چوونە ناوچەی کانی ماسی، فەرماندە شەڕخوازەکانیشیان بردووەتە ئەوێ و هەوڵی ئاژاوەنانەوە و گێرەشێوێنیی دەدەن.
لەگەڵ هەموو هۆشدارییەکاندا، پەدەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە لە هەوڵە گێرەشێوێنیەکانی و فەرماندە شەڕخوازەکانیشیان بردووەتە کانی ماسی.
پەدەکە بە کاروانێکی سەربازیی ٣٠٠ کەسی و ٥٦ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چەندین تۆپ و تانک و چەکی قوڕسەوە، هێزەکانی خۆی لە ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران جێگر کردووە.
بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی فورات، هێزەکانی پەدەکە ئەمڕۆ لە سێگۆشەی ناوچەکانی حاجی ئۆمەران، چۆمان و بەگۆڤا، باتیفا و بریفکا تێپەڕیون و چوونەتە ناوچەی کانی ماسی.
ئاژانسەکە، ئاشکرای دەکات، هەر ئەمڕۆ شاندێک لەگەڵ کاروانە سەربازییەکە چوونەتە کانی ماسی (کە بارەگایەکی سوپای تورکیشی لێیە) و شێخ عەلۆ فەرماندەی هێزەکانی دهۆک و سەربەست لەزگین جێگری وەزارەتی پێشمەرگەشیان تێدایە، دوای کانی ماسی بەرەو دەروازەی سەرزێڕێ چوون.
دەوترێت ئەم هێزانە کە لە هێڵی هەفتانین تا کانی ماسی جێگیرکراون، بۆ ئامادەکاریی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکە و پەدەکە سەنگەرەکانی لەو ناوچەیە قایم دەکات.
لەگەڵ ئەوەی گەریلاکانی هەپەگە لەگەڵ هێزەکانی پەدەکە قسەیان کردووە و هۆشدارییان پێداون، بەڵام جموجوڵی نوێی سەربازیی و کارە گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە لە ناوچەکانی گەریلا بەردەوامە.
ب.ک