فەرماندەیەکی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال ڕایگەیاند، ئەوانەی یارمەتی دوژمن دەدەن ناتوانن بڵێن ئێمە ئێزدیین، هەرکەسێک خزمەتی ئێزدیەکان بکات و بیەوێت بۆ ئێزدیەکان شەڕ بکات، دەبێت لە شەنگال تێکۆشان ئەنجام بدات.
ڤیان حەبابی، یەکێک لە فەرماندکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال- یەژەشە، وەڵامی ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری پەدەکەی لە پەرلەمانی عێراق دایەوە کە دژی ئێزدیەکان قسەی کردبوو.
حەبابی، باسی لەوەکرد لە هەموو هێرش و فەرمانەکاندا ژنان لە سەرەتاوە کراونەتە ئامانج دەشڵێت: لە هەموو کۆمەڵگا شەڕ ڕوودەدات، بۆ ئەوەی ژنان لە شەنگال ئیرادەیان نەبێت دەیانەوێت باوەڕی ژنان لەناوبەرن، نموونەیەکی زۆر لەم بابەتە هەیە بە ئاشکرا ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری پەدەکە کە خۆی بە ژنێکی ئێزدی وەسف دەکات لە سەرکردایەتی ژنانی ئێزدیدا خۆی بە یەکەم دەبینێت، بەڵام چ پیاوان و چ ژنان دەبێت بەویژدانەوە کاربکەن و سیاسەت لەسەر کۆمەڵگایەک نەکرێت کە قەتڵوعام کراوە.
فەرماندەکەی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال ڕوونیکردەوە خەڵکێکی زۆر بەناوی ئێزدیەکانەوە لە دەرەوە قسە دەکەن بەڵام “هەرکەسێک خزمەتی ئێزدیەکان بکات و بیەوێت بۆ ئێزدیەکان شەڕ بکات، دەبێت لە شەنگال تێکۆشان ئەنجام بدات لە ئێستادا نەک تەنها هێرشی ئاسمانی لە شەنگال، بەڵکو هێرشی سیاسی و هەبوونی ژنان دەکرێت”.
ڕوونیکردەوە، ئەوانەی بەناوی ژنانی ئێزدیەوە قسە دەکەن دەبێت بزانن ئەگەر کار بۆ کۆمەڵگاکەیان نەکەن ئەوا هیچ قورساییان نابێت ئەوانەی کۆمەڵگاکەیان هەڕاج دەکەن و بەدوای سیاسەتی پیسدا دێن، لە نێو کۆمەڵگاکانی تردا بێ نرخ دەبن.
ئەو فەرماندە ئێزدیە وتیشی: نوێنەری ژنانی ئێزدی ئەوانەن کە خوێن دەڕێژن ئەوان مافی ئەوەیان نییە بە ناوی ژنانەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و لایەنەکانی دیکە کۆببنەوە، ئەگەر بیانەوێت قورساییان هەبێت با لەناو کۆمەڵگەکەماندا شەڕ بکەن با بەرژەوەندی حزبی خۆیان وەلا بنێن و کار بۆ کۆمەڵگاکەیان بکەن.
ها-غ