KURDÎ
العربية
ئەرشیف
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 23, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

فەلەکناس ئوجا: کورد یەک نەگرێت کۆمەڵکوژیی گەورە پێکدێت

  Roj News
29/02/2020 - 7:23:35 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
فەلەکناس ئوجا: کورد یەک نەگرێت کۆمەڵکوژیی گەورە پێکدێت
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

سێشەممە, 10 أبر 2018 – 11:52 

ڕۆژنیوز- دانا عومەر

فەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری هەدەپە، جەخت لەسەر گرنگیی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت:”کوردان لەگەڵ یەکتر دانووستاندن نەکەن و یەکنەگرن، کۆمەڵکوژیی گەورە پێکدێت”.

ماوەی چوار ڕۆژە شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە باشوری کوردستانە و لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی دەکەن، بە ئامانجی هەنگاونان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی.

لەوبارەی گرنگیی کۆنگرەی نەتەوەییەوە، فەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی شاندەکە بە ڕۆژنیوزی وت: لەدوای پەیمانی سایکس بیکۆ و لۆزان، جارێکی دیکە هەوڵ دەدرێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین بکرێتەوە، چەندین گروپ و زهنیەتی دەسەڵاتدار دەستیان نایە ناو دەستی یەکتر لە دژی کورد، نمونەش کەرکوک، عەفرین و ئەمڕۆش شەنگالە، چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژیی گەورەیان لەسەر کورد پێکهێنا، بۆیە سەرەڕای کەمووکوڕییەکان دەبێت کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت.

فەلەکنسا ئوجا، لە بەردەوامییدا وتی: گەلی کورد و پارتە کوردستانییەکان پێویستە بە یەکگرتوویی ببنە وەڵامێک بۆ هەموو هێرشێک، ئەم دیدارانەش وەک سەرەتایەکە بۆ ئەوەی هێدی هێدی گفتوگۆ بکەین و کێشەکان باس بکەین تا ئامادە دەبین بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی.

سەبارەت بە هەوڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی باشور-یش، ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە وتی: هەر یەک لە پارتە سیاسییەکان بە گەرمی پێشوازییان کرد و خواستنی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییان هەیە، ڕەنگە کێشەی سیاسیی لە نێوانیاندا هەبێت، بەڵام دیسان دەبێت پرسی نەتەوەیی قسەی لە سەر بکرێت.

ناوبراو، ئاماژەی گرنگیی ڕۆڵی گەل کرد بۆ بەستنی کۆنگرە و وتی: ئەوەی کە حزبی سیاسیی هێشتووەتەوە تێکۆشانی گەلی کورد بووە، بۆیە بابەتی کورد تایبەت بە حزب و لایەنێک نییە و هەموو کەس دەتوانێت بەشداری ئەم تێکۆشانە بێت.

فەلەکنسا ئوجا، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی: ئەگەر ئەمڕۆ کوردان لە گەڵ یەکتر دانووستاندن نەکەن و یەکنەگرن ئەوا کۆمەڵکوژیی گەورە پێکدێت.

ش.ف

دواتر

هەدەپە و هاوپەیمانی جەختیان لەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی کردەوە

پێشتر

فه‌لاح مسته‌فا: هێشتا یه‌ک ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانن

بابەتی پەیوەندیدار

rojnews

لە چەمانكێ‌ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركەوە سێ‌ هاوڵاتی بریندار بوون

22 كانونی دووه‌م 2021
سەرەڕای ڕێگریی پەدەكە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ مەخموور گەیەنرایەوە دەستی خوێنەرانی

سەرەڕای ڕێگریی پەدەكە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ مەخموور گەیەنرایەوە دەستی خوێنەرانی

22 كانونی دووه‌م 2021

باڵەکایەتی، فڕۆکەکانی تورکیا ٢٥٠ سەر مەڕ و بزنیان لەناوبرد

چالاکوانانی مەخمور: لەبەرامبەر هێرش و قڕکردن بێدەنگ مەبن

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

ڕیحام حەجۆ: دەوڵەتی تورک بە ڕوانگەیەکی عوسمانییەوە سەیری ئێزدییەکان دەکات

پێشتر
فه‌لاح مسته‌فا: هێشتا یه‌ک ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانن

فه‌لاح مسته‌فا: هێشتا یه‌ک ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

لە درعا ئامادەکاریی بۆ پێکدادانی نێوان ڕوسیا و ئێران دەکرێت

لە درعا ئامادەکاریی بۆ پێکدادانی نێوان ڕوسیا و ئێران دەکرێت

22 كانونی دووه‌م 2021

هێزەکانی فیرقەی چواری سەر بە ڕژێمی ئەسەد کە لە ژێر ڕکێفی ئێراندایە، هێزێکی گەورەی سەربازیی ڕەوانەی پارێزگای دتعا دەکات لە...

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

22 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە، پشتگیریی ئەو هێزانەی، کە لەژێر چەتری 'ئای سی ئۆ ئاڕ'دا کۆبوونەوەتەوە بۆ پەکەکە، بەرز دەنرخێنێت و...

خلوسی ئاکار

تەقینەوەکانی بەغدا لەدوای هەڕەشەکانی تورکیا

22 كانونی دووه‌م 2021

پاش دوو ڕۆژ لە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق و ڕازیی نەبوونی دەسەڵاتدارانی عێراق بە داواکاری و هەڕەشەکانی سەبارەت...

سەربازانی تورکی داگیرکەر لەسەر خاکی عێراق

عێراق بە داواکەی تورکیا ڕازی نەبووە بۆ هێرشێکی دیکە بەرامبەر پەکەکە

21 كانونی دووه‌م 2021

تورکیا هەوڵەکانی بۆ هێرش و پەلامارێکی دیکە لەناو خاکی عێراق و باشووری کوردستان بەبیانووی پەکەکە چڕ کردووەتەوە، عێراقیش تا ئێستا...

شوێنی بۆردوومانەکە

باڵەکایەتی، فڕۆکەکانی تورکیا ٢٥٠ سەر مەڕ و بزنیان لەناوبرد

22 كانونی دووه‌م 2021

لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ٢٥٠ سەر مەڕ و بزنی خێزانێک لە باڵەکایەتی لەناوچوون. بۆردوومانەکە ماوەی کاتژمێرێکە...

پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان

دوو پێشمەرگەی یەنەکە سێ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کراون

21 كانونی دووه‌م 2021

ماوەی سێ ڕۆژە دوو پێشمەرگەی یەنەکە بە تۆمەتی ڕاوکردن، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر کراون، کەسوکاری پێشمەرگەکانیش دەڵێن:...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke