قامیشلو بۆ پشتگیریی باشور چالاکیی ئەنجامدا

یەکێتی ژنانی گەنج و یەکێتیی گەنجانی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلوی کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕێپێووانێکی بەمەشخەڵیان لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان ئەنجامدا.


شەوی ڕابردوو لە مەیدانی عوسمان سەبریی شاری قامیشلو، ڕێپێوانێک بۆ دژایەتیی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.

گەنجان لە ڕێپوێوانەکەیاندا بە ئاگر نووسیان "سەرهەڵدە" و وەک پانکاردێک لە ڕێپێوانەکەدا بە دەستییانەوە گرت.

هەروەها دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەندیل" و "بەگیان و بە خوێن لەگەڵتین قەندیل"یان وتەوە.

ڕێپێوانەکە لە مەیدانی شەهید ڕووبار کۆتایی پێهات، خۆپیشاندەران لەکۆتایی ڕێپێوانەکەدا بەڵێنی بەرفراوانکردنەوەی بەرخۆدانیان دا.

ب.ل