چوؤرشەممە, 11 يول 2018 – 09:45 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
شەوی ڕابردوو لە مەیدانی عوسمان سەبریی شاری قامیشلو، ڕێپێوانێک بۆ دژایەتیی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.
گەنجان لە ڕێپوێوانەکەیاندا بە ئاگر نووسیان “سەرهەڵدە” و وەک پانکاردێک لە ڕێپێوانەکەدا بە دەستییانەوە گرت.
هەروەها دروشمی “بژی بەرخۆدانی قەندیل” و “بەگیان و بە خوێن لەگەڵتین قەندیل”یان وتەوە.
ڕێپێوانەکە لە مەیدانی شەهید ڕووبار کۆتایی پێهات، خۆپیشاندەران لەکۆتایی ڕێپێوانەکەدا بەڵێنی بەرفراوانکردنەوەی بەرخۆدانیان دا.
ب.ل