ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوکانێکی تایبەت بە دروستکردنی وایەر و کێبڵی کارەبایان لە قامیشلۆ بۆردوومانکرد.
شوێنی دوکانەکە لە گەڕەکی قەناتی سویس بووە لە قامیشلۆ و تێیدا لە هێرشەکەدا کارمەندێکی دوکانەکە بریندار بوو.
شێخ زێن یەکێک لە کارمەندانی دوکانەکە ڕایگەیاندووە:”فڕۆکە چاودێرییە بێفڕۆکەوانەکان بۆ ماوەیەک بەسەر دوکانەکەدا سووڕانەوە، دوای ئەوە دوکانەکەیان بۆردومانکرد، بەو هۆیەوە هەڤاڵێکمان بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە“.
س.ح