ڕۆژنیوز-سۆران
دوای دوو ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی لە دەریای بێپەیی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، هەواڵی مەرگی باران كسپەی لە دڵی باوكی و دایكی هەڵساند و دیداری بنار و دەستگیران و خانەوادەكەی بە چاوەڕوانییەكی ئەبەدیی سپارد، وەك ئامۆزاكەی دەڵێت: جەرگی ئەوان سوتا و قه‌ده‌ری باران قوڵایی ده‌ریاكان بوو.
ڕۆژی٢٤ی ئەم مانگە، ٣١ كۆچبەری لە ئاوی كەنداوی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەلەمەکەیان ژێر ئاو كەت و لەوبارەیەوە فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی- کوردستان، لە زاری جیڕالد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، تیمێکی کەشتیوانی هێزی دەریایی فەرەنسا لەنزیک کەناری کالیە سەر بەفەڕەنسا چەند پەنابەرێکیان لەنێو دەریادا بینیوە، تەرمی پێنچ کەس دۆزراوەتەوە و چارەنووسی ٢٧ کەسی دیکەش نادیارە.
دواتر، فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی- کوردستان ئۆباڵی ڕووداوەكەی خستە ئەستۆی حكومەتی بەریتانیا و فەرەنسا و ڕایگەیاند، دوای دەرکەوتنی سەرەداوی کەمتەرخەمییەکان لەلایەن هەردوو پۆلیسی ئیشگری دەریاوانی بەریتانیا وفەرەنسا، فیدراسیۆن هەردوو حکومەتی بەریتانیا وفەرەنسا بەرپرس دەکات لەخنکاندنی ئەو ٢٧ پەنابەرە کەزۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لەکاناڵی ئاوی نێوان بەریتانیا وفەرەنسا وداوای دەستبەجێ لێکۆلینەوە لەوتراژیدیا گەورەیە دەکات.
یەكێک لەوانەی ئەو چوپەدا ژێرئاوكەوت و گیانی لەدەستدا، بارانی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ بوو، دوای ٢٧ ڕۆژ مانه‌وه‌ی لە فه‌ره‌نسا و دوای هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ده‌ستگیرانه‌كه‌ی، ناتوانێت بگاته لای و قه‌ده‌ری ئه‌و و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی واده‌بێت كه‌وا یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست بدات و ئه‌وی تریش شینی بۆ بگێڕێت.

باران نوری، خه‌ڵكی گوندی ده‌رگه‌ڵه‌ی باڵه‌كایه‌تیته و دانیشتووی سۆرانه، له ٢٢ی کانونی دووەمی ئه‌مساڵ هاوسەرگیری ئەنجامدەدات و ده‌سگیرانه‌كه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی به‌ریتانیایه، له دووی مانگەدا له‌ڕێگای ڤیزای شنگنه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێده‌كه‌وێت، به‌بێ كێشه ده‌گاته وڵاتی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام به‌ریتانیا بۆ ئه‌و ئاسان نه‌بوه‌و نه‌یتوانیوه به‌ئاسانی بگاته ئه‌وێ، ده‌سگیرانه‌كه‌شی هه‌وڵی زۆری بۆ ده‌دات و هیچ ڕێگایه‌ك نادۆزنه‌وه، دواجار بنار خۆی بڕیار ده‌دات، كه به‌ڕێگای ئاویی بڕوات و خۆی بگه‌یه‌نێت به‌ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له‌وڵاتی بەریتانیا، سه‌ره‌نجام له‌كاتژمێر یه‌ك و دوانزه خوله‌كی شه‌وی ٢٣ی مانگ هه‌واڵی نامێنێت و دوای دوو ڕۆژ كه‌سوكاری ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه بنار نوقمی ده‌ریا بوه و نه‌یتوانیوه بگاته مراز و مه‌نزڵی خۆی.

هێشتا تەرمەكەی لە لە نەخۆشخانەیەكی شاری كاڵاسی فەرەنسایە، بەڵام كەسوكارەكەی لە سۆران پرسەیان بۆ داناوە و ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی پرسەكەی بەڕێوەچوو.
تابان ئه‌سعه‌د، ئامۆزای بارانە و ده‌ڵێت: كۆستێكی كاریگه‌ره و به‌ئاسانی بۆمان هه‌زم ناكرێت، هه‌وڵی زۆرمانداوه به‌ڕێگایه‌كی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بنێرین بۆ به‌ریتانیا، به‌ڵام بنار نه‌یتوانی له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێ بكات و ئاره‌زووی له‌ژیانی هۆتێل و مانه‌وه نه‌بوو له جه‌نگه‌ڵه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا.
ئاماژەی بەوەکرد، به‌شێوه‌ی فه‌رمی بارانیان ناردووه بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیزه‌ی شنگن وڵاتی به‌ریتانیا ناگرێته‌وه، ناچار بیریان له‌وه كردووەته‌وه به‌ڕێگایه‌تی تر بنار بنێرن بۆ به‌ریتانیا، ده‌سگیرانه‌كه‌شی زۆر هه‌وڵیداوه به‌ریگای فه‌رمی بیباته لای خۆی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرتوه، دواجار جه‌رگی ئێمه سوتاو قه‌ده‌ری بنار قوڵایی ده‌ریاكان بوو.
دوای دوو ڕۆژ لە چاوەڕوانی چارەنووسی كچەكەیدا، هەواڵی مەرگی كچەكەی دەگات بە مام نوری و لەو بارەیەوە دەڵێت: به‌رده‌وام ئاگاداری كچه‌كه‌یان بوون و تا كاتژمیر یه‌كی شه‌و ئاگایان لێی بووه، له‌كاتژمێر یه‌ك و دوانزه خوله‌كی شه‌و ده‌نگی نه‌ماوه و دوای دوو ڕۆژ هه‌واڵی مردنیان پێداون.

مام نوری حەمەئەمین به‌دڵێكی پڕ له‌خه‌م و په‌ژاره‌وە لە ڕێگەی ڕۆژنیوزەوە داوا له‌گه‌نجانی هه‌رچوار بەشی کوردستان ده‌كات، كه‌وا هه‌رگیز خاكی خۆیان جێنه‌هێڵن و ڕوو له‌وڵاتانی بێگانه نه‌كه‌ن و ده‌ڵێت: لێره داروبه‌رد بخۆن باشتره نه‌ك داهاتووی خۆتان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و كه‌س نه‌زانێت چاره‌نوستان به‌چی ده‌گات، وه‌ك ئه‌و كۆسته جه‌رگبڕه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات.
كۆچی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی باشووری كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، ده‌یان چیرۆكی تراژیدیی و ئازار به‌خش به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن و هه‌ر ڕۆژ چیرۆكی یه‌كێك له كۆچبه‌ران ده‌بێته مانشێتی هه‌واڵی گه‌رمی ماڵپه‌ڕه‌كان، بۆ خێزانه‌كانیشان ده‌بن به‌مایه‌ی خه‌م و ناسۆر.

س.س