سێشەممە, 18 سبت 2018 – 20:00 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-قه‌سه‌ده، لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی کۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگەیاند.
قەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بەمشێوەیە ئاشکراکردووە:
له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تیرۆردا، له به‌رده‌وامیی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر، هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دژی چه‌ته‌كانی داعش، هێزه‌كانمان له زۆر به‌ره‌وه كه شه‌ڕی سه‌خت تیایاندا ڕووده‌دات ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌ره‌ی حه‌جین
هێزه‌كانمان له چه‌ندین خاڵ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان شه‌ڕیان كرد، له ئه‌نجامدا هێزه‌كانمان ٢ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ١٥ خاڵی جێگیریان دانا، چه‌ته‌كان هه‌وڵیاندا هێرش بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه.، لێره چه‌ندین چه‌ته كوژران و برینداربوون و به‌شێكیشیان هه‌ڵاتن، له‌م شه‌ڕه‌دا شه‌ڕڤانێكمان شه‌هیدبوو و شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ش برینداربوو، له‌م به‌ره‌یه ئێستا بێده‌نگییه‌ك له ئارادایه.
به‌ره‌ی كه‌سرا
شه‌ڕڤانێكی ئێمه به گوللـە‌ی قەناسی چه‌ته‌كان برینداربوو، ئێستا دۆخی ته‌ندروستیی باشه، هه‌روه‌ها مینێك به ٥ شه‌ڕڤانی ئێمه‌دا ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا هه‌ر ٥ شه‌ڕڤانه‌كه برینداربوون، ٢ له‌وان بارودۆخیان مه‌ترسیداره، له هه‌مان كاتدا، فڕۆكه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەیەکی زۆر بنكه‌ی چه‌ته‌كانیان بۆردومان كرد، به‌ڵام ده‌رباره‌ی زیانه‌كانیان زانیاری به‌ده‌ست نه‌خرا، هه‌روه‌ها له‌م به‌ره‌یه چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
به‌ره‌ی شه‌دادی
له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كاندا بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، شه‌ڕڤانانمان به هاوه‌ن بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج، هێزه‌كانمان ١ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ١٧ خاڵی جێگیریان له به‌ره‌كه دانا، هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان بۆردومان كرد.
به‌ره‌ی باخۆز
شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كان له‌م به‌ره‌یه ڕوویدا، لێره چه‌ته‌یه‌ك به ده‌ستی قەناسبەدەستانی ئێمه كوژرا، هێزه‌كانمان له ناوه‌ندی گوندی باخۆز زۆر پێشڕه‌وییان كرد و هێڵه‌كانی به‌رگریی چه‌ته‌كانیان شكاند.
فه‌رماندەیی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی هێزه‌كانمان جه‌ختیكرده‌وه، كه ١٧ چه‌ته كوژراون، هه‌روه‌ها سه‌رچه‌ته‌یه‌ك به ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید (ئه‌بوو حاجر شامی) دەستگیرکراوە، له هه‌مان كاتدا ئامێرێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان تێكشكێنرا و تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازی ٦٠ مینیان پووچه‌ڵكرده‌وه، كه له ناوچه‌كه دانرابوون.
هێزه‌كانمان له ناوخۆی گوندی باخۆز به‌ره‌و پێش ده‌چن و شه‌ڕی تووند له‌وێ ڕووده‌دات، ته‌رمی چه‌ته‌كان له ناوه‌ڕاستی گونده‌كه كه‌وتوون، هه‌روه‌ها فه‌رماندەیی جه‌ختیكرده‌وه، كه چه‌ته‌كان له زۆر خاڵی گونده‌كه گه‌مارۆ دراون.
له هه‌مان كاتدا، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، هێزه‌كانمان پردی نێوان گوندی باخۆز و شارۆچكه‌ی بوكه‌مال-یان ڕزگار كرد، چه‌ته‌كان به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی جارێكی دیكه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پرده‌كه هێرشیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و ناچار بە پاشه‌كشه کران، له ئه‌نجامدا ٦ چەتە كوژران.
یه‌كینه تایبه‌ته‌كانمان ٢ ئێزدییان ڕزگار كردن كه له شه‌نگال ڕفێنرابوون، هه‌روه‌ها ٣ شه‌ڕڤانمان برینداربوون و شه‌ڕڤانێكیش شه‌هید بوو، له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئه‌م ساته ٣٥ چه‌ته كوژراون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ٩ جار هێرشیان له دژی چه‌ته‌كان ئه‌نجامداوه، ئه‌و خاڵانه‌ی به ئامانج گیراون ٦٤ خاڵن.
هه‌روه‌ها ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه شه‌هیدبوون و چه‌ند شه‌ڕڤانێكیشمان برینداربوون.
ب.ل