قه‌سه‌ده‌ لە دێره‌زۆر ٢٠ چه‌تەی‌ داعشی ده‌ستگیركرد

شەڕڤانانی قه‌سه‌ده،‌ له‌ شارۆچكه‌ی سحێل و گونده‌كانی دێره‌زۆر، دژبه‌ شانه‌ نهێنییه‌كانی چەتەکانی داعش، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و لە ئاکامدا ٢٠ چه‌تەیان‌ ده‌ستگیركرد.


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده‌)، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد، هێزه‌كانیان به‌یانی ئه‌مڕۆ (١٥ی ئایار) ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی چەتەکانی داعش كردووه‌ و توانیویانه‌ بنكه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی سحێل دابخه‌ن و ٢٠ چه‌ته‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوەکەی قه‌سه‌ده‌، شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ و ٢ توونێلی چه‌ته‌كاندا گرتووه‌ كه‌ له‌وێوه‌ هێرشیان كردووه‌، هه‌روه‌ها بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ک.س