قوباد تاڵەبانی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک خزمەتی داعش دەکات

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خزمەتی داعش دەکات، جەختیش دەکاتەوە، ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێت.


قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی دەربارەی هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

 له‌ پەیامەکەی تاڵەبانییدا هاتووە:"ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێندرێت، خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی ئاڵ و به‌نرخه"‌.

ئەوەش هاتووە:"جیهان گه‌لێك ساڵه‌ قه‌رزاری كورده‌، به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ناده‌نه‌وه‌، ئێستا ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامار و كوشتاره‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكه‌ جگه‌ له‌ماڵوێرانی، كاولكاری و ئاواره‌یی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و ته‌نها خزمه‌تكردنه‌ به‌ داعش كه‌ دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو دنیایه‌".

 

ش.ف