قەرەتەپە، هاوڵاتییەک بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا

بەهۆى تەزووى کارەباوە هاوڵاتییەکى تەمەن ٣٦ ساڵ لە شارەدێى قەرەتەپە گیانى لەدەستدا.


لە گوندى نیزام، لە سنورى شارەدێى قەرەتەپە-ى سەر بە شارۆچکەى خانەقین-ى پارێزگاى دیالە، هاوڵاتییەک بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لە دەستدا.

بە پێى ڕاگەیەندراوێکى بەشى ڕاگەیاندنى پۆلیسى گەرمیان، ئەو هاوڵاتییە ناوى موهەنەد ئەحمەد، لەدایکبووى ساڵى ١٩٨٢ وە، بەگوێرەى وتەى کەسوکارەکەى لەنێو دوکانەکەى خۆیدا لەکاتى دەستکاریکردنى کارەبادا، تەزووى کارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانى لە دەستداوە.

د.ع