موڕاد قەرەیلان فەرمانەی ناوەندی پاڕاستنى گەل- نەپەگە، بەشداری بەرنامەى تایبەتی ستێرک تی ڤی بوو و ڕایگەیاند، لە ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ (ئاب)ـدا قۆناغێکی گرنگیان دەستپێکردووە و ڕاشیگەیاند، “لە کوردستان شەڕێکى مێژوویی ڕوودەدات، ئەو شەڕە داهاتوو و چارەنووسی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە یەکلایی دەکاتەوە”.
قەرەیلان لە سەرەتای وتەکانیدا ٣٦ـەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی لە گەلی کورد، گەلانی ناوچەکە، هەموو هاوڕێیان و خەباتکاڕان پیرۆز کرد و وتی: “لە ٣٧ـەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازم، لە مێژووی گەلی کورد و تێکۆشانی هەبوون دا هەڵمەتی ١٥ی تەباخ شوێنێکى گرنگی هەیە. ١٥ی تەباخ سەرەتایەکی نوێیە، هەڵمەتێکى مێژوویی هەبوونی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادییە، ئەوانەى ئەو هەڵمەتەیان بەو شێوەیە مانادار کردووە و خاوەن گەورەترین ڕەنجن تیایدا، رێبەر ئاپۆ و شەهیدانمانن، ئێمە دڵسۆزیی خۆمان جارێکیتر دووبارە دەکەینەوە و سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکش دەکەین، هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان لە کەساەتیی فەرماندەی هێژا هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز)ـدا بەرز ڕادەگرین و سەر لە بەردەم یاد و بیریاندا دادەنەوێنم، ئەو بەڵێن و پەیمانەى بەوانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە، چەکەکەیان لەسەر زەوی نامێتێتەوە و بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەیان سەردەکەوێت، لە هەمان کاتدا ساڵیادی شەهادەتی مام زەکی شەنگالی و ئاتاکان ماهیرە، لە کەسایەتیی ئەواندا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی ئەمدواییە دەکەمەوە و بەڵێنی خۆمان بۆیان دووبارە دەکەینەوە“.
موڕاد قەرەیلان ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر هێڵێک تێدەکۆشن، کە هەوڵ دەدەن نوێنەڕایەتیی رۆح و ورەی ١٥ی تەباخ بکەن، لەبەر ئەوەش ئەو شەڕە، کە ئەمڕۆ لە هەفتانین ڕوودەدات سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت و ئەنجامی گرنگی خولقاندووە.
دوژمن قورسایی خۆی خستووەتە سەر هەفتانین
موڕاد قەرەیلان لە بەردەوامیدا وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو قورسایی خۆی خستووەتە سەر هەفتانین و وتیشی “سەرکەوتنی گەریلا لە ناو خەڵک و میدیاکاندا بڵاودەبێتەوە و دوژمنیش ئەوە دەبینێت. لەبەر ئەوەش قورسایی تەکنیک و تەکنەلۆژیای خۆی، هەواڵگری و هێزە تایبەتەکانی خستووەتە سەر هەفتانین، دەیەوێت لەو رێگەیەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت و گەریلا لەوی بکاتە دەرەوە، بەڵام ناتوانێت، بۆ نمونە خواستیان بچنە ناو پیربولا، بەڵام ئەو جارە نەیانتوانی لێی بچنە دەرەوەش، بێگومان من ئەوە بۆ ئەوە ناڵێم کە هێزی گەریلا زۆر گەورە بکرێت و دوژمن لاواز نیشان بدرێت، بەڵام ڕاستی شەڕەکە ئەوەیە و ئەو شەڕە کە لە ٨ی ئاب دا روویدا ئەو ڕاستییەی زۆر زیاتر پیشان داین، ئەگەر ڕێگا و ڕێبازی سەردەم و هاوچەرخ بە دروستی و بە باشی لە دژی تەکنەلۆژیای سەردەم بەکار بهێنرێت و ئەگەر ئیڕادەی مرۆڤ بە باشی شیکاریی بۆ بکرێت، ئەو کاتە دەتوانرێت شەڕ لە دژی دوژمن بکرێت و سەرکەوتن بە دەست بهێنرێت، ئەوەش جارێکیتر سەلماوەتەوە.
چاوەڕێین شەڕ لە هەفتانین گەرمتر ببێت
موراد قەرەیلان هەروەها وتی: بێگومان دوژمنیش دەیەوێت هەندێک شتی پێچەوانە بکات ئەمڕۆ هێڵی پیربولا بە چڕی بۆردومان کڕا، لەبەر ئەوە لەوێ زیانی زۆریان پێگەیشتووە، خولوسی ئاکار لەگەڵ چەند جەنەڕاڵێک و فەرماندە پلە باڵاکاندا چووە بۆ ئەوێ، خواستیان ورە بە هێزەکانیان لەوێ بدەن، ئەگەری ئەوەش هەیە پلانەکەشیان بگۆڕن، چاوەڕێ کڕاوە کە هێرشەکانیان بە تەکنەلۆژیای جەنگی زیاتر بکەن، ئەگەری ئەوە هەیە ‘هێزە تایبەت و دەستەبژێرەکانیان’ زۆر زیاتر بدەنە پێش، بە کورتی ئێمە چاوەڕێین، کە شەڕ لە هەفتانین زۆر گەرمتر ببێت.
کەموکورتییەکان چارەسەر بکرێن، کەس ناتوانێت لە بەردەم گەریلادا ڕاوەستێت
موڕاد قەرەیلان وتیشی: گەریلاکانی هەفتانین گەریلاکانی سەردەمن، بێگومان ئەو تێکۆشانە ئەنجامی دەبێت، بەڵام لە ئێستادا بۆ ئەم ساتە ناتوانین بڵێین، هەڤاڵانی هەفتانین بە تەواوی بێ کەموکوڕین، نا، هەڤاڵان تاوەکو ئاستێک هێڵی گەریلایی سەردەمیان بەجێهێناوە، بەڵام کەموکوڕیش هەیە و ئێستا لەسەر ئەو کەموکوڕییانە ڕادەوەستن، ئێمە لەو بڕوایەداین، ئەگەر هەڤاڵان کەموکوڕێ لە گۆڕێ نەهێڵێن، ئەوا کەس ناتوانێت لە بەڕامبەر گەریلادا ڕاوەستێت، ڕاستییەکە ئەوەیە، یانی بەکارهێنانی ناوچەکە بەشێوەکى بەهێز، گرتنەبەری شێوازێکى ڕاست و دروستی ئافرێنەرانە لە جموجوڵدا دەبێتە هۆی ئەوەی گەریلا هەرگیز تێکنەشکێت و سەرکەوتن بخولقێنێت.
بۆ دوژمن سەندرۆمی هەفتانین دەستیپێکردووە
فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە سەرنجی خستەسەر دۆخی سەربازانی تورک لە هەفتانین و وتی: هەر چۆن پێشتر تووشی سەندرۆمی نسێبین بوون، ئێستاش بۆ دوژمن سەندرۆمی هەفتانین دەستیپێکردووە، هەندێک لەسەربازانی دوژمن پەنجەی خۆیان، هەندێکیان باڵی خۆیان دەشکێنن بۆ ئەوەى لە بەرەی شەڕ بکشێنەوە، چونکە ترساون و نیگەڕانن، فەرماندەکانیان بە بەردەوامی پێیان دەڵێن، ‘ئێمە ئەم کارە ئەمڕۆ یان سبەی تەواو دەکەین’، بەڵام ئەوە بووبە دوو مانگ و هەموو رۆژێک شەڕ ڕوودەدات و هەموو ڕۆژێک دەکوژرێن، هەروەها ناتوانن وەڵامدەری پێداویستیەیە بنەڕەتییەکانی ژیانی سەربازەکانیان و ئەو کۆنتڕایانەی هێناویانن بۆ شەڕە بن، دۆخەکەش بەمجۆرەیە: ئەوان لەسەر شاخەکانن، بەڵام لەو شوێنانەدا سەرچاوەی ئاو نییە، ئاو لە خوارەوەیە، ئەوانیش ناتوانن بچنە خوارەوە و لە ژێرەوە ئاو ببەن بۆ سەرەوە، لەبەر ئەوە ئاو بە کۆپتەر لە باکوورەوە دەهێنن. لەبەر ئەوەى گەریلا جار جار گورز لە کۆپتەرەکان دەدات، کۆپتەرەکانیش ناتوانن بە بەردەوامی بە ئاسمانەوە بن و هاتوچۆ بکەن، بۆ نمونە، ترس لە بەرچاو دەگرێت و هەر وەک ئەوەى بڕوات بۆ چالاکییەک هاتوچۆ دەکات، بۆ نمونە لەو شەڕەدا کە ئێستا باسم کرد، گورز لە دوو کۆپتەری کۆبڕا دڕا، بێگومان تاوەکو ئێستا گورز لە ژمارەیەکى زۆر کۆپتەر دراوە، ئەو کۆپتەڕانەی گورزیان بەردەکەوێت خێڕا دەیان نیشێننەوە و بەو شێویە رێگە لە کەوتنە خوارەوەیان دەگرن، ڕەنگە بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەوە ڕێگە لە کەوتنەخوارەوەیان بگرن، بەڵام گورزیان بەردەکەوێت و هەندێک لەوانەى لە ناو کۆپتەرەکاندان دەکوژرێن، بە کورتی، لەبەر ئەوەى هەموو کات ناتوانن بە کۆپتەر ئاو بگوێزنەوە، رۆژانە یەک لیتر و نیو (١.٥) بە یەک کەسیان دەدرێت، بێگومان لەبەر ئەوەى هەوا گەرمە ئەو ئاوە بەش ناکات، هەروەها خواردن بەشیان ناکات، ئێستا لە زۆرێک لە ناوچەکاندا کێشەى خواردنیشیان هەیە، یانی هەموو رۆژێک بۆ ئۆپەڕاسیۆن فەرمانیان پێدەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەى گەریلا گورزیان لێدەدەن، ناتوانن لە ناوچەکەدا سەربەستانە بجوڵێنەوە و ئاویان دەست بکەوێت، لە دۆخی ئێستادا لە قەیڕاندان، هەندێکیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، هەروەها دەوترێت، لە ناو سەربازەکان و جاشەکانیشدا ناکۆکی ڕوودەدات، جەختیشی لەوە کردەوە؛ “نابێت کەس بەهۆی ئەو زانیارییانەوە خەمسارد و کەمتەرخەم بێت و دوژمن بە بچووک سەیر بکات، چونکە لەشەڕداین”.
دەبێت بۆ هەموو هێرشێک ئامادە بین
موڕاد قەرەیلان لە کۆتاییدا وتیشی: دوژمنمان شپرزە بووە، بە بنبەست گەیشتووە، ئەوەتا خولوسی ئاکار هات، دیارە دەیەوێت هێزەکەى بگۆڕێت، خواستویەتی خۆی دۆخەکە ببینێت، هات و بینینیی، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک گۆڕانکاری بکەن، بەڵام گەریلاش بەپێی ئەوە ئامادەکاریی خۆی دەکات، پێویستە گەریلا ئامادە بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەموو شێوازێکى هێرشی دوژمن، لەبەر ئەوە ئێمە لە چوارچێوەى جددییەتێکى گەورەدا نزیک دەبینەوە و دەجوڵێینەوە، ئێمە دەمانەوێت بەو شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنین، ئێمە بۆ ماوەیەکى کورت نزیک نابینەوە و کار ناکەین، پلان و شێوازی ئێمە درێژخایەنە، ئەوە بە تاکتیک سەیر ناکەین، بەڵکو بە شێوەیەکى ستراتیژی لێکدانەوەى بۆ دەکەین، ئەگەر نزیکایەتیی بەو شێوەیە بێت، ئێمە ئەنجام بەدەست دەهێنین و لە شەڕدا سەردەکەوین.
ب.ک