هەینی, 17 أغس 2018 – 15:59 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە پاش بۆردوومانی شەنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک و شەهیدبوونی زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، ئەمڕۆ موراد قەرەیلان هەڵوێستی پیشاندا.
موراد قەرەیلان لە پەیامەکەیدا کە لە ڕێگەی جیهازی بێتەلەوە بۆ گەریلاکانی نارد، وتی: ئێمە ئەو هێرشە ترسنۆکانە و نامەردانەیە شەرمەزار دەکەین، نەک تەنیا شەرمەزاری دەکەین، بەڵکو تۆڵە دەکەینەوە، با گەلی کورد و کۆمەڵگای ئێزدی باش ئەوە بزانن، کە خوێنی هەڤاڵ زەکی لەسەر زەوی نامێنێت، تۆڵەی مێژوویی لە دەوڵەتی پیلانگێڕی تورک دەکەینەوە، با هەمووان ئەو ڕاستییە بزانن.
قەرەیلان لە پەیامەکەیدا هەروەها سەرەخۆشی لە گەلی کورد و هەموو خەڵکی ئێزدی کرد و ڕایگەیاند: شەهیدان نامرن، ئێمە ڕەنج و تێکۆشانی شەهیدان دەگەیەنینە قۆناغی سەرکەوتن، ئەوە سوێندی تێکۆشانمانە، وەکچۆن بە شەهیدبوونی شەهید عەگید لەسەر بنەمای ڕێبازەکەی سوپایەکی گەریلا دامەزرا و سەردەمێکی نوێ دەستیپێکرد، شەهیدانی مانگی تەموز و ئابیش ئەو ڕۆڵەیان دەبێت لە داهاتووی تێکۆشانماندا.
ک.ک