قەرەیلان: قووڵبوونەوە لەسەر هێڵی شەهیدان بەرەو سەرکەوتن دەمانبات

موراد قەرەیلان، ئاماژە بەوەدەکات کە قووڵبوونەوە لەسەر هێڵی شەهیدان و ڕێبەرایەتی، بەرەو سەرکەوتن دەمانبات و دەڵێت: بەمشێوەیە دەتوانین بە ڕاستیی شەهیدان بژین و شایستەی بیرهێنانەوەیان بین.


موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ 'گەریلا تی ڤی' سەرنجی ڕاکێشاوەتەسەر گرنگیی شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا.

قەرەیلان بە بۆنەی مانگی گوڵان کە بە مانگی شەهیدان دەناسرێت، لە کەسایەتی حەقی قەرار، شەهیدانی مانگی گوڵانی بەبیرهێنایەوە و وتی: لەسەر ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە، تێکۆشانمان گەش دەکەین و بەبیرهێنانەوەیان دەکەینە هەوێنی دامەزراندنی ژیانێکی ئازاد، بەرخۆدان گەش دەکەین و لە دامەزراندنی ژیانێکی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد بەردەوام دەبین.

دوژمنێکی بەڕبەڕ لە بەرامبەرمان دایە

قەرەیلان لە بەردەوامیی قسەکانی بە ئاماژەدان بە گرنگی شەهیدان و ئەو کەسانەی بۆ ئازادی خوێنیان ڕشتووە و شەڕیان کردووە، وتی: لە بەرخۆدانی ئێمەدا شوێنی شەهیدان بنەمایە، لەسەر وڵاتەکەمان سیاسەتی پاکتاو هەیە و داگیرکەران دەیانەوێت گەلەکەمان قڕبکەن، لە بەرامبەر دوژمنێکی بەڕبەڕ و کین لەدڵ و دڵڕەق هەیە، هێرش دەکاتەسەر هەموو شتێکمان، بۆیە لە وڵاتمان بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی بە ڕەنج و خوێن دەیتوانی گەش ببێت.

هەموو شتێک لەگەڵ شەهیدان دروست بوو

موراد قەرەیلان، هەروەها، وتی: بەرخۆدانی ئێمە لە کوردستان بەوشێوەیە گەش بوو کە هەموو شتێک بە خوێنی شەهیدان دروست بوو، بەتایبەتی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کە خرایە ڕوو و ڕێبازی دڵسۆزیی بۆ هەڤاڵ و هاوڕێیەتی، لە بەرخۆدانماندا شەهیدبوون جێگایەکی بەرز و تایبەتی هەیە.

پەکەکە گەورەتر دەبێت

قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا کە پەکەکە تەنگاو نابێت و نابڕێت و تادێت گەورەتر دەبێت و وتی: چونکە پەکەکە پارتی شەهیدانە، بە هێزی شەهیدان، تێکۆشان و بەرخۆدان گەش و بەرز دەکات، ئەمە پەکەکە دەکاتە هێزێکی نەبەز، هەروەها لەسەر ڕێگای شەهیدان و ڕێبەرایەتی، ڕێگەمان بەرەو سەرفرازییە.

دوژمن لە شەهیدان دەترسێت

قەرەیلان بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر مەزاری گەریلاکان، وتی: بۆ وادەکات؟ چونکە دوژمن هێزی شەهیدانی بینیوە و لێی دەترسێت، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە دوژمن دەیەوێت گەلەکەمان پاکتاو بکات، بۆیە نایەوێت گەل مێژووی هەبێت، نایەوێت شتێکی لەبیر بێت و بیپارێزێت، شەهیدانی کاتی شێخ سەعید، لیجە، پالۆ، هێنێ، دەرسیم و گەلیی زیلان لە کوێن؟ چەند گەنج ناوەکانیان دەزانن؟ مەزارەکانیان لە کوێن؟ نییە! دوژمن هەموویانی لەناو بردووە، شێخ ڕەزا و شێخ سەعید مەزاریان نییە. 

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل، لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: قووڵبوونەوە لەسەر شەهیدان و هێڵی ڕێبەرایەتی، بەرەو سەرکەوتن دەمانبات، بەمشێوەیە دەتوانین لە ڕاستیی شەهیدان بژین و بە شایستەیی خاوەنداری لە بیرهێنانەوەیان بکەین، بەمشێوەیەش تۆڵەیەکی مێژوویی دەکەینەوە.

ک.س