KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, شوبات 3, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

قەرەیلان پیلانەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
22/06/2022 - 9:11:43 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
قەرەیلان پیلانەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

موراد قەرەیلان، ڕایدەگەیەنێت، سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاپ شکستیهێناوە و بە بنبەست گەیشتووە، بۆ ئەوەش پیلانی نوێی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ناوەڕۆکی پیلانەکانیش ئاشکرا دەکات.

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل(نەپەگە)، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شرۆڤەی دۆخی شەڕی بۆ گەریلاکان کرد.

قەرەیلان بەبیری هێنایەوە، دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکاری تورک ماوەی حەوت ساڵە لەدژی رێبەر ئاپۆ، لەدژی گەلەکەمان و دژی گەریلای ئازادیی کوردستان شەڕێکی گشتیی و هەمەلایەنەی هەڵگیرساندووە و وتی: ئامانجیان لە ناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێناوە، ئێستا بە هاوکاریی هێڵی کوردی هاوکار و هەندێک هێزی هەژموونخواز، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت ئەمساڵ ئەنجام بەدەست بهێنن، چونکە هیچ دەرفەتێکی تریان بۆ نەماوەتەوە، بۆ ئەوەی نەڕوخێن و ئەم ڕژێمە فاشیستە بەردەوام بێت، دەبێت لە دژی گەریلای ئازادی کوردستان و دژی گەلی کورد ئەنجام بەدەست بهێنن، چونکە ڕژێم دەیەوێت بوونی خۆی لەسەر لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی کورد و لەسەر بنەمای سەرکەوتنی سیاسەتی جینۆساید بنیات بنێت.

“لە زاپ بە بنبەست گەیشتن و لەبەر ئەوەش هێرشەکانیان بەرفراوانتر کرد”

ڕاشیگەیاند: هەر بۆ ئەو مەبەستە لەسەر بنەمای هێزی تەکنیکی و ئاسمانیی لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا هێرشێکی تریان دەستیپێکرد، بەڵام لە زاپ بەرخۆدانێکی مێژوویی لەدژی ئەو هێرشە دەستیپێکرد. دەیانویست زاپ بگرن و دوای ئەوە یەک بە یەک ئەیالەتەکانی تر تێکبشکێنن، بەڵام سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخۆدانی زاپ دا شکستی هێنا و بە بنبەست گەیشت.

ئاماژەی بە قورسیی ئەو جەکانە کرد، کە سوپای داگیرکەر لەدژی گەریلا بەکاری دەهێنن و وتی: ئەو چەکانە، کە بە مۆدێرنترین تەکنەلۆژیا ئامادە کرابوون و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییش هیچ بۆیان نەبوویە چارە و نەیانتوانی ئەنجام بەدەست بهێنن. بە دڵنیاییەوە، ئەوە بە هیچ شێوەیەک شتێکی ئاسایی نییە و بابەتێکی زۆر گرنگە. بۆ یەکەم جارە سوپای تورک بەمشێوەیەی ئێستا لە زاپ شکست بهێنێت و بە بنبەست بگات و نەتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەش هەندێک گۆڕانکاریی و فراوانبوونیان لەپلانەکانیاندا کردووە.

پیلانەکان چین؟

موراد قەرەیلان ڕوونیکردەوە، پیلانیان چییە و وتی: یەک؛ هێرشی سەر زاپ و ئاڤاشین-یان بەرفراوانتر کرد، ڕۆژئاوای زاپ، یان شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی هەکاریش-یان خستە ناو هێرشەکانیان و هێرشیان کردە سەر ئەو شوێنانەش. ئەوەیان بە یەکێک لە چارەسەرەکان دەزانی.

 دووەم؛ هەم لە زاپ بە بنبەست گەیشتن و هەم بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە دەرفەتێک بۆ دەوڵەتی تورک ڕەخسا، ڕژێمی فاشیستیش دەیویست ئەو  دەرفەتە و ئەو دۆخە لەدژی گەلی کورد بەکاربهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایەش پلانی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا و باکووری رۆژهەڵاتی سوریای خستە بەرنامەی پێشەوەی پلان و کارەکەی خۆیەوە.

 سێیەم؛ هێرش لە ئیمرالی، گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی دەروونی-یان  زیاتر و قورستر کرد. گۆڕەپانی سیاسییان زیاتر کردە ئامانج. بەتەواوی میدیای کوردی کردە ئامانج.

قەرەیلان جەخت دەکاتەوە”بە بنبەست گەیشتنیان لە زاپ وایکرد، کە پلانی هێرشەکانیان فراوانتر بکەن. بۆچی؟ چونکە دەیەوێت بە جەنگ ئەنجام بەدەست بهێنێت و سیاسەتی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردن لە کوردستان سەربخات، ئەو بەپێویستی دەزانێت، کە هەموو دەرفەت و تواناکانی بەردەستی بەکاربهێنێت، تەنانەت بۆ ئەوەش لەنێوان هێزە هەژموونییەکاندا یاریی و مامەڵە بە دۆخی جیۆ – ستراتیژیی تورکیاوە دەکات، دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ئەو دەرفەتانە و تواناییەک بەدەست بهێنێت تاوەکو بتوانێت لە شەڕەکەیدا بەرامبەر بە گەلی کورد سەربکەوێت”.

 

ش.ف

دواتر

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

پێشتر

لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار

بەفەرمی داوا لەحكومەتی عێراق دەکرێت كۆتایی بەداگیركارییەكانی توركیا بێهنرێت

بەفەرمی داوا لەحكومەتی عێراق دەکرێت كۆتایی بەداگیركارییەكانی توركیا بێهنرێت

3 شوبات 2023
تەکنەلۆژیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کتێبخانەکانى گەرمیانى بێخوێنەر کردوە

تەکنەلۆژیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کتێبخانەکانى گەرمیانى بێخوێنەر کردوە

3 شوبات 2023

چالاکوانان: بەئازادبوونی ڕێبەر ئۆجالان کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئازاد دەبێت

ئەوروپا بەدوای چیدا وێڵە و چۆن باسی هەرێمی کوردستان دەکرێت وەک جێگرەوەی گازی روسیا؟

ماوەی ١٠ رۆژە گەڕان لە ئاوەڕۆکانی هەولێر بەدوای مێردمنداڵێکدا بەردەوامە  

کارکردن لە ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ڕاگیرا

پێشتر
لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

زۆرترین خوێندراو

پزیشێک ئازاری ژنە سووتاوەکان دەنووسێتەوە

پزیشێک ئازاری ژنە سووتاوەکان دەنووسێتەوە

1 شوبات 2023

خۆسووتاندن یەکێکە لەو دیاردانەی ژنانی کۆمەڵگەی کوردی پێ بەناوبانگە لە جیهاندا، پزیشکێکیش لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی، ئازاری ئەو ژنانەی خۆیان...

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دوو مەتر بەفر باریوە

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دوو مەتر بەفر باریوە

2 شوبات 2023

بەهۆی سێ شەپۆلی بەفربارین لە  سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران، رێژەی بەفربارین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە دوو مەتر بەفر. کۆی...

لە سلێمانی یادی ژنە فەرماندەیەکی شەهید کرایەوە

لە سلێمانی یادی ژنە فەرماندەیەکی شەهید کرایەوە

2 شوبات 2023

بە بۆنەی ١٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبونی لەیلا والی حسێن، ناسراوە بە ڤیان سۆران  بە ئامادەبونی بەشێک هاوڕێ هەڤاڵانی شەهید ساڵیادی...

پەروین بوڵدان: بۆ داخستنی هەدەپە پلانی B و Cمان لەبەردەستدایە

پەروین بوڵدان: بۆ داخستنی هەدەپە پلانی B و Cمان لەبەردەستدایە

2 شوبات 2023

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، بەدیلیان بۆ دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان هەیە  و دەشڵێت، چارەسەری زۆریان هەیە لە دژی یارییەکانیان، پلانی B...

“کەسایەتی شەهید ڤیان گڕوتینێکی جیاوازیدا بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد”

“کەسایەتی شەهید ڤیان گڕوتینێکی جیاوازیدا بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد”

2 شوبات 2023

لەیلا والی حسێن، ناسراو بە “ڤیان سۆران یان ڤیان جاف” لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، هەر لەمنداڵییەوە...

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

1 شوبات 2023

ئەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕ كۆتایی نەهاتووە و دەوڵەتی تورك لە هەندێك شوێن هەوڵدەدات پێشڕەوی بكات، بەڵام شكستی هێناوە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke