قەسەدە ئاماری شەڕ و هێرشی داگیرکەری لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئامارێکی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپەچەتەکان، بۆ سەر کۆی ناوچەکە بڵاوکردەوەو رایگەیاند لە ماوە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی داگیرکەران بێوەستان بەردەوامن.


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە بارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپی چەتەکانی داعش، قاعیدە و نوسرە، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بۆ سەر کۆی ناوچەکە بەردەوامن.

زرگان "ئەبو راسان"

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک هەوڵێکی زۆری دا لە گوندەکانی باب ئەلخێر و عبدولحەی هێرشی خەڵکی مەدەنی بکات و داگیرکەرییەکانی بەرفراوان بکات.

تل تەمر

گروپە چەتەکان بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەر، هەوڵیدا هێرشی ناوچەکانی رحانییە، قاسمییە، عەربەعین، ئامرییە، فەیسەلییە، منەهیرو مەحمودییە بکات و سەرتاسەری ئەم هێلەی بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان بۆدوومان کرد و بە چەکی قوڕسیش ناوچەکەی تۆپباران کرد.

عین عیسا

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی مەسعودییە، گەنتەرییەو هۆشا بە هەمان شێوە بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و چەکی قوڕس، هێرشی ناوچە مەدەنییەکانیان کرد و هەوڵیان دا ناوچەکە داگیر بکەن.

لە ئەنجامی کۆی هێرشەکان، ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون و ٧ هەڤاڵی دیکەش بریندار بوون."