قەسەدە ئاماری هێرش و بەرخۆدانی٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشكراکرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاماری هێرش و بەرخۆدانی ڕۆژی ٤٩مینی بەرخۆدانی باکورو ڕۆژهەلاتی سوریا دژی داگیرکەری ئاشکراکرد.


قەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە بەردەوامی هێرش و سوڕانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەرانسەری هەرێمەکە کردووە، تێیدا هاتووە:

ئەبو ڕاسێن

سوپای داگیرکەرو گروپە چەتەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی ئین ئەلهەوا، هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بێ وەستان بەسەر هەرێمەکە دەسوڕێتەوە.

عەین عیسا

سوپای داگیرکەرو گروپە چەتەکان بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گتوندی شێگرۆ و دبس  و هەوڵیاندا ناوچەی نوێ داگیربکەن، هاوکات لە نزیک قزعەلی سوپای داگیرکەرو گروپە چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی زەنوبا و خربەت فارس و هەوڵیاندا ئەو هەرێمە داگیربکەن.

ب.ش