سێشەممە, 14 أغس 2018 – 12:25 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار، شێرکۆ حەسەکە مزگێنی دایە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی فورات کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی هەجین دەستپێدەکات و ڕێرەوێکی مرۆیی بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتییان دروست دەکرێت.
شێرکۆ حەسەکە لە بارەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات ڕایگەیاند، کە قەسەدە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دووایین پێگەی چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات، واتە هەجین، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات.
شێرکۆ حەسەکە وتی: شەرڤانانی قەسەدە لە ئێستادا سەرقاڵن بە پوچەڵکردنەوەی مەیدانە مینەکانی چەتەکان بۆ دروستکردنی ڕێرەوێکی مرۆیی بۆ پەڕاندنەوەی هاوڵاتیان و ڕزگارکردنیان لەچنگی چەتەکانی داعش.
جێگای ئاماژەیە، کە قەسەدە گوندی باخۆر-ی گەمارۆداوە، کە گوندێکی ستراتژیی ئەو ناوچەیەیە، ئەوەشی بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی هەجین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا ئەنجامداوە.
س.ح