قەسەدە ئەنجامی شەڕو بەرخۆدانی ٢٤کاتژمێری ڕابردووی ئاشکراکرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیەنراوێک ئەنجامی شەڕو بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی دژی داگیرکەران ئاشکراکرد.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی کردووە لە سەرانسەری هەرێمەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

تل تەمر

سوپای داگیرکەر لە گوندەکانی ئنگ ئەلهەوا و تل مەحمود هێرشێکی فراوانیان ئەنجامدا و هاوکات فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە بەردەوام بەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەسوڕێنەوە.

عەین عیسا

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بەردەوامن لە هەوڵی داگیرکەری، لەچەندین ناوچە سوپای داگیرکەر ئامادەکاری هێرشی فراوان دەکەن.

ب.ش