قەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

قەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕۆژئاوای کوردستانی ئاشکراکرد، ئاماژە بەوەدەکات کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەدەرەوەی ڕێککەوتنەکەیە بەردەوامە.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٨مین ڕۆژی بەرخۆدانی ئاشكراکرد.

ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە بەمشێوەیەیە:

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس و فڕۆکەوە لە سەرانسەری هێڵی بەرەی شەڕ، هێرشەکانیان بۆ داگیرکاریی بەردەوامی پێدەدەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنوری تل تەمر، لە گوندەکانی ئیگ ئەلحەوا، مەحمودیە، قاسمیە و ڕیحانیە هەوڵی کۆنتڕۆڵی دەڤەری نوێیاندا، چەتەکان بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر بەرەی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.

لە سنوری عەین عیساش سوپای تورک و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر خاڵی کۆنتڕۆڵی سەر ڕێگەی 'ئێم ٤'ی نێودەوڵەتی و گوندەکانی تینا و قیزاڵی، هەرێمەکەش جارێکیتر بۆردوومانکرانەوە.

قەسەدە ئاشکراشیکردووە "بە گشتی لە هێرشەکاندا ٢ هەڤاڵمان شەهیدبوون."

ک.س