قەسەدە: بە لانیکەمەوە ٢٠ داگیرکەر کوژراون

قەسەدە ڕایگەیاند: هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامە و لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانان بە لانیکەمەوە ٢٠ داگیرکەر کوژراون.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - قەسەدە، ئاماری ڕۆژی ٢٩یەمی شەڕ و بەرخۆدانەکانی بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە زەمین و ئاسمانەوە بەهێزی تەکنیکەوە بەردەوامە و هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

هەروەها هاتووە: لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانامان لەدژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، بە لانیکەمەوە ٢٠ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون، چەکێکی AK-47 دەستی بەسەر گیراوە و گورز لە تانکێک وەشێندراوە.

لە کۆتاییش هاتووە: لە بەرخۆدانی شەڕڤانامان، ١٠ هەڤاڵمان کە بە قارەمانەتی شەڕیان کرد شەهید بوون و ١٣ هەڤاڵیشمان بریندار بوون.

ک.س