قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەهاوکاریی قەسەدە، دۆخی گرتوخانەی غوێرانیان کۆنترۆڵ کردووە، کە چەتەکانی داعش پشێوییان تێدا دروستکردبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لەبارەی ئەو ئاڵۆزییەی شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە گرتوخانەی غوێران لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دروستیان کرد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بە هاوکاریی قەسەدە، دۆخی ناو گرتوخانەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
هەر لە ڕاگەیەنخدراوەکەدا هاتووە: چەتەکانی داعش بەتانیی و ماددەی پلاستیکییان لەناو گرتوخانەکەدا سووتاندووە، بۆ ئەوەی ئاڵۆزیی دروست بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ژمارەیەک ئەندامی شانەی تیرۆرستیی، کە لەدەرەوەی تەلبەندەکانەوە هێرشیان کردە سەر گرتوخانەکە، بەرەو گەڕەکی زهور لەنزیکی گرتوخانەکە هەڵهاتن و خۆیان لە ماڵی هاوڵاتیاندا حەشارداوە، هێزەکانی سنوورەکەش، ناوچەکەیان گەمارۆداوە.
ش.ف