قەسەدە: لەسەرانسەری سنور وەڵامی هێرشی داگیرکاری دەدەینەوە

قەسەدە، ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوا، وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە بەدرێژایی سنورەکان.


هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ڕایگەیاند: لەچوارچیوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوا، بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە.

قەسەدە ڕایشیگەیاندووە: بەدرێژایی سنورەکان وەڵامی هەر هێرشێکی داگیرکاری دەدەینەوە، لەم چوارچێوەیەش وەڵامی هێرشی ناوچەکانی قامیشلۆ و دێرک دراوەتەوە.

دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی عەین عیسا، دێرک، گرێسپی، سەرێکانی و گوندەکانی قامیشلۆ، لەشکرکێشی داگیرکاری دەستپێکرد.

ب.ش