قەسەدە: لە گرێسپی ٥ تانکی سوپای تورک تێکشکێنران

ئامەد عامودێ یەکێک لەفەرماندەکانی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی گرێسپی ٥ تانکی سوپای تورک تێکشکێندران و لاشەی چەندین سەربازی تورک کەوتۆتە دەستی ئەوان.


شەڕو پێکدادانەکان لەنێوان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەسەر سنوری نێوان تورکیاو سوریا بەردەوامە و ئامەد عامودێ فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، دەڵێت:" سوپای داگیرکەری تورک ئێمە ی ناچاری شەڕکرد، لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا، پاس ئەوەی بنکەو بارەگاکانی ئێمە، گوند و شارەکانیان تۆپباران کرد، سەرەڕای بانگەوازییەکانی ئێمە بۆ چارەسەریی ئاڵۆزییەکان بێ پەنابردنە بەر شەڕ، هێزەکانمان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە".

 دەشڵێت:"تا ئێستا ٥ تانکی سوپای تورکیامان لە سنورەکانی گرێسپی تێکشکاندووە، ٥ چەتە لە ڕۆژهەڵاتی گرێسپی کوژراون و لاشەی ئەوان لەدەستی ئێمەدان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەرێمەکانی نێوان عامودێ-درباسییە دا خاڵێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و تێکشکێنراوەو ٦ فڕۆکەی دڕۆنی سیخوڕیش خراوەتە خوارەوە.

ئەو فەرماندەیەی قەسەدە دووپاتیکردۆتەوە، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پاراستنی هەرێمەکان و گەل و خاکی خۆیان و ئەو دەستکەوتانەی کەلەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوو بەدەستیان هێناوە، فیداکاری بۆ دەکەن.

ب.ش