قەسەدە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکان بەردەوامە

قەسەدە بە ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بۆ ڕۆژی ٥٧مینی بەرخۆدانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی داگیرکەری کردووە و ڕاشیگەیاندووە: هێرشی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکان بەردەوامی هەبووە و شەڕڤانێک برینداربووە.


ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بۆ هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکان کردووەو تێیدا هاتووە:

حەسەکە

"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، لەدەوروبەری گوندی ئەربەعین هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئێمە و ناوچە مەدەنی نشینەکان.

عەین عیسا

لەسەر ڕێگای ئێم٤، گروپە چەتەکان بەردەوامن لەهێرشەکانیان، بەچەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تروازییە و بەرامی، هەروەها بەچەکی هاوەن سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە گوندەکانی خربەت فارس، کەفیفە و لەقلەقۆ، هاوکات فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورک بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی هەرێمەکە سوڕاونەتەوە.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەش کە بە چەکی قورس ئەنجامدران، هەڤاڵێکی ئێمە برینداربوو".

ب.ش