هەینی, 5 يون 2020 – 15:45 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لەبارەی هەڵمەتەکەوە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:“هێرشەکانی داعش لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، ئەمەش مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئاشتی، یەکسانی و ئارامی ناوچەکە دروست کردووە”.
دوای لێپرسینەوە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوکاری سوپای عێراق، هێزەکانمان دەستیان بە ‘هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر’ و هەڵکوتانەسەریان و چاودێریکردنی شانەکانی داعشی تیرۆریست کردووە لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق.
هەروەها هاتووە: ئەم هەڵمەتە گورزێکی گەورە لە شانەکانی داعش دەدات کە بوونەتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە و ئامانجیش ئەوەیە کە ڕێگری لەدووبارە هاتنەوەی داعش بکات.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە، “هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆر کە هێزەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت، تا ئیستا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، هەروەها تا سەرکەوتنی هەموو ئەرکەکان بەردەوام دەبێت.”
ک.س