قەسەدە: ٣ شەڕڤان و ٥ هاوڵاتی شەهیدبوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، شەهیدبوونی سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی مەدەنیی ڕاگەیاند.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ڕایگەیاند: لە ناوچە سنورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سێ شەڕڤانی ئێمە و پێنج هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و بە دەیان هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 

ش.ف