گروپێک لە چەتەکانی داعش لە دەوروبەری زیندانی غوێران زیاتر لە ٧ چەتەی دیکەیان کوشت کە هەوڵیان دا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات بکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بڵاویکردەوە، کە گروپێک لە چەتەکانی داعش نزیک زیندانی غوێران زیاتر لە حەوت چەتەی دیکەیان کوشتووە کە دەیانویست خۆیان ڕادەستی قەسەدە بکەن.
قەسەدە تەئکیدیشی کردەوە کە گروپە چەتەکانی داعش ڕێگەیان نەداوە زیاتر لە ٢٨٩ خێزانی گەڕەکی زهور لە ڕۆژئاوای زیندانەکەوە بچنە ناوچە ئارامەکانی ژێر کۆنترۆڵی قەسەدە.
ها-غ