یەكشەممە, 17 نوف 2019 – 19:11 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
کینۆ گابرێل، وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، دەرباری هەواڵێک سەبارەت بەڕێککەوتنی قەسەدە و ڕوسیا و تورکیا لە تل تەمر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
تەواوی ڕاگەیەندراوەکە:
هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن دوێنێ ١٦/١١/٢٠١٩هەواڵێکیان بڵاوکردەوە دەربارەی ڕێککەوتن لەنێوان ڕووسیا و تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیوەست بە شاری تل تەمر، ئاگربەست لەو خەتە و ڕادەستکردنی ڕێگای نێودەوڵەتیی بە سەربازی ڕوسیا و هێزەکانی حکومەتی سوریا.
وەکو هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنین، کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە، هەروەها بۆ ڕای گشتیی ئاشکرادەکەین، کە سوپای تورکی داگیرکەر و گروپەکانی لایەنگری، هێشتا بە دژواریی هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی شاری تل تەمر و هەتا ئێستا ئاگربەست پێشێل دەکەن.
ش.ف