هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دەوروبەری زیندانی سەناعە چەتەکانی داعشیان گەمارۆداوە و کوژراوانی چەتەکانی داعشیش ژمارەیان زۆرە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی غوێران چەندین خاڵی پشکنینیان لە باکوری زیندانی سەناعە کۆنترۆڵ کردووە و چەندین چەتەی داعش کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایشیگەیاندووە، هێزەکانیان لە هەوڵی دەستگیرکردنی چەتەکاندا لە باکوری زیندانەکە کە ئێستا ڕوبەڕوی هێزەکانیان بونەتەوە.
ها-غ