قەڵادزێ، پیاوێک خۆی سوتاند

هاولاتیەکی دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ لەماڵەکەی بە بەنزین خۆی سوتاند.


شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٠٧:٣٠٠ خولەکی ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٠ پیشەی کاسبەو دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ لە گەڕەکی ئاشتی،  لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند.

بە وتەی کەسوکاری باری دەروونی ناجێگیر بووە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکیش ڕێژەی سوتاوییەکەی سەرووی ٦٠٪.

 بەهۆی سەختی برینەکەی گواستراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 ب.ش