قەڵادزێ، گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

لە شارۆچکەی قەڵادزێ بە چەقۆ هێرش کرایە سەر گەنجێک و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.


شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر٠٩:٢٥خولەکی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بەناوی( س. ح. ئـ ) لەدایک بووی ساڵی١٩٩٧ کە پیشەی کاسب بووە و دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ لە گۆڕستانی گەڕەکی ڕاپەڕین لەلایەن چەند کەسێکەوە بەهۆکارێکی نادیار بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی پشدەر و توێکاری بۆ لاشەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیکردەوە، لە شوێنی ڕووداوەکە تۆمەتبار لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کراو بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 بەندکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ب.ش