لە مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر جەمال نەبەز، یەکەم قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بەخشرایە نوسەری کورد جەلیلی جەلیل، لە ناو پێنج بەربژێر و کەسایەتی دەیکە بۆ ئەو خەڵاتە.
ئێوارەی دوێنی، لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری جەمال نەبەزەوە لە بنکەی ڕوناکبیری ژین لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆشنبیران و نوسەرانی کوردستان، مەراسیمێک بۆ ساڵیادی ژیان ئاوای نوسەری ناسراوی کورد و شاری سلێمانی دکتۆر جەمال نەبەز، ڕێکخرا.
مەراسیمەكە، بە دروشمی (ئازادی لە سەربەخۆی گرنگترە)، دەستیپێكرد و تێیدا، یەكەمین خەڵاتی قەڵەمی زێڕین بەخشرایە نوسەری دیار جەلیلی جەلیل، كەسایەتی ئێزیدی لە ئەرمینا، کە لە ڕێگەی سکایپەوە ئامادەی مەراسیمەکەبوو.
جەمال نەبەز، ناوی تەواوی جەمالەدین تۆفیق مەحموود خدر مەحموود ئاغا ناسراو بە (جەمال نەبز) لە ١ی ١٢ی ١٩٣٣ لە شاری سلیامنی لە دایک بووە، وەک خۆی لە بیرەوەرییەکانیدا باسی دەکات، بنەچەیان لە هۆزەکانی دزەییانی هەولێرە و هاتونەتوە شاری سلێمانی و لەوێ جێگیر بوونە.
ساڵی خوێندنی ١٩٣٩ تا ساڵی ١٩٥٠، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەی لە سلێمانی تەواوکردووە، دواتر دەچێتە بەغداد و خوێندنی ماتماتیک و فیزیک تەواو دەکات و تێکەڵ بە نوسەران ڕۆشنبیرانی پایتەخت دەبێت، دواتر دەچێتە شام و سویسراو لەوێ دەست بە خوێندند دەکاتەوە.
ساڵی ١٩٧٠ بڕوانمە دکتۆرا لە بواری ڕۆژهەڵات ناسی بە دەست دەهێنێت، دوا بە دوای ئەوە چەندین بڕوانامەی دیکە لە بوار جیاجیاکان بە دەست دەهێنێت، لە شارەکانی کەرکوک هەولێر وانەکانی فیزیک و ماتماتیک دەڵێتەوە.
دوای تێکچونی بارودۆخی تەندورستی و مانەوەی مانگێک لە نەخۆشخانەی ڤێرشۆڤ، ڕۆژی هەشتی ١٢ی ٢٠١٨ ژیان ئاوای كرد و تەرمەکەی گەڕێنرایەوە شاری سلێمانی و لە گردی سەیوان بە خاکسپێردرا.
س.س