پێنجشەممە, 11 يون 2020 – 07:37 ڕۆژنیوز – هەولێر
https://youtu.be/Hd1hYr3kIZs”>
هێرش و پەلاماردانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دژ بە خەڵک و سیاسەتمەداران و پەرلەمانتارانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان درێژەی هەیە، لە بەرامبەریشدا ڕۆژ بەڕۆژ ناڕەزایەتییەکان دژ بەو پەلامارانە فراوانتر دەبن، لەو ڕوەوە چالاکوانان و کەسوکاری شەهیدان لە شاری هەولێر بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
مام هادی ناسراو بە باوکی شەهید باشور، دەربارەی ئەو مژارە وتی: “پێویسته ئێمەی میلله‌تی كورد هه‌موومان هۆشیار بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان به‌فیرۆ نه‌ڕوات، پێویستە به زووترین كات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستین و یه‌كبگرین، له‌به‌ر‌ئه‌وه‌ی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی خۆی و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌ستگیر ده‌كات و باشوری كوردستان داگیر دەکات، ئەوەشیخستەڕوو کە توركیا به ئه‌وانه‌شه‌وه ناوه‌ستێت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ین له داگیركردنی خاكی كوردستان له لایه‌ن توركیاوە، ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی كورد و ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یكات كارێكی نامرۆڤانه‌یه .
باوکی شەهید باشور، وتیشی: وەک خەڵک ناڕه‌زایه‌تیمان هه‌یه دژ بە بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باشوری كوردستان و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، لەبه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه خاكی ئێمه‌یه و خاكی توركیا نیه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ده‌ستدرێژییه، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هه‌ندێك کەسی كورد ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته میلله‌ت هۆشیاربێتە‌وه و ئه‌وانەش لەگەڵ داگیرکەرانن به‌خۆیاندا بچنه‌وه به‌سه ئه‌و خیانه‌ته.
هەروەها نەهرۆ عاڵلایی، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، وتی: بێگومان ئه‌و هه‌نگاوانەی توركیا له به‌رامبه‌ر داگیركردن و په‌لوپۆهاویشتن بۆ داگیركاریی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی هه‌نگاوێكی ئێستا نیه ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كی سترایژی خۆیانه له‌به‌رئه‌وەی تورکیا دەیەوێت بەو هه‌نگاوانه كێشه ناوخۆییەکانی خۆی هه‌نارده بكات بۆ ده‌ره‌وه، چونكه توركیا له بارودۆخێكی ناهه‌مواری ناوخۆدا ده‌ژی له بواری سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا مایه‌ی نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی و مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه توركیا ده‌ستوه‌ردان له وڵاته‌كانیان ده‌كات.
ئەو چالاکوانە وتیشی: ئاینده‌ی توركیا به‌وشێوه سیاسه‌ت و تێڕوانین و هه‌نگاوانه‌ی ئاینده‌یه‌كی باش نابێت و گه‌لانی توركیا له ناوه‌وه هه‌وڵی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له ئاینده‌دا هه‌موو لایه‌كمان ده‌یبینین، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له توركیا ڕووده‌دات به ته‌نیا هه‌نگاو و تێڕوانینی ئه‌ردۆغانه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا، بۆیه هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی لێی جیابوونه‌ته‌وه و پارتی نوێیان پێكهێناوه.
هیوا عومەر، چالاکوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووس، دەربارەی پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک بەمجۆرە دوا: “هێرشه‌كانی توركیا ئه‌مه یه‌كه‌م جار و دواجار نابێت، له ڕاستیدا ئه‌و ده‌ستدرێژییه ته‌نها بۆ سه‌ر باشوری كوردستانیش نیه بەڵکو له‌هه‌مانكاتدا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانه، به جۆرێك گه‌یشتووەته دۆخێك ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر لیبیا و به‌شێك له وڵاتانی دیکەشە” وتیشی: پێمانوایه ئێستا توركیا له قه‌یرانێكی قوڵی سیاسی و ئابووری ده‌ژی، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئەوەیە کە توركیا ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه گۆڕانكاریی له جوگرافیای قه‌یراندا بكات، پێموایه كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی باشوری كوردستان ڕووبه‌ڕووی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و پیلانگێڕیی و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی شۆڤینی توركیا ببنه‌وه .
ک.س