كه‌جه‌كه‌: گۆشەگیریی کۆتایی نەهاتووە

كه‌جه‌كه، سەبارەت بە دیدارەکەی پارێزەران و عەبدوڵا ئۆجالان،ڕایدەگەیەنێت:"كۆتایی نه‌هێنان به‌ گۆشه‌گیریی كه‌ داواكاریی چالاكانی مانگرتووه‌، جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریی ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ئازاد بۆ ژیانی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌م دیداره‌ ته‌نها بۆ یه‌ك جاره‌، له‌پێناو كۆتایی هێنانه‌ به‌ فشاره‌كانی ڕای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات".


هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) ده‌رباره‌ی دیداری ٢/٥/٢٠١٩ی  پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوەکە:

ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ ٢٧ی ته‌موزی ٢٠١١ به‌دواوه‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی ئه‌نجام نه‌دابوو، له‌ ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه‌ گۆشه‌گیریی تووندتر كرا و ڕێگه‌ به‌ هیچ چاوپێكه‌وتنێك نه‌درا به‌ خانه‌واده‌كه‌شییه‌وه‌. نه‌ك ته‌نیا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڵكو ڕێگه‌ به‌ خانه‌واده‌ی ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌ش نه‌درا بچنه‌ ئیمراڵی. به‌ گۆشه‌گیریی كه‌ ٥ی نیسانی ٢٠١٥ توند كرا، سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت له‌ دژی گه‌لی كورد قووڵتر كرایه‌وه‌، گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ دژی گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان وه‌ك فشار و زوڵم به‌رده‌وام بوو، جارێكی دیكه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی زه‌خت و فشاره‌ بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان.

په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگ له‌یلا گوڤه‌ن ئه‌م ڕاستییه‌ی بینی، ناسر یاگز كه‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ولێر كاری ده‌كرد، هه‌روه‌ها هاوڕێیانی ئێمه‌ له‌ زیندانه‌كان و له‌ ئه‌وروپا به‌ ئامانجی شكاندنی گۆشه‌گیریی و تێكشكاندنی فاشیزم ده‌ستیان به‌ مانگرتنی بێسنوور له‌ خواردن كرد، مانگرتن له‌ خواردن كه‌ چه‌ندین مانگه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ٣٠ی نیساندا به‌ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی تا مردن له‌لایه‌ن ١٥ زیندانی گه‌یشته‌ قۆناغێكی نوێ، ئێستا هه‌زاران زیندانیی له‌ زیندانه‌كان، سه‌دان و‌ڵاتپارێز، دیموكرات و شۆڕشگێڕ له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌نزیك سنووره‌كانی مردندان، له‌م به‌رخۆدانه‌دا كه‌ له‌پێناوی كۆتاییهێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆیه‌ گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان پشتیوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. ڕژێم ده‌یەوێت ئیدی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ بژی، ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ به‌ گرتنه‌به‌ری زه‌ختی توند هه‌رچه‌نده‌ ده‌یه‌وێت ڕێگریی له‌ جموجوڵی كۆمه‌ڵگه‌ بكات، گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان به‌بڕیارن له‌ شكاندنی گۆشه‌گیریی.

هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئازار جارێكی دیكه‌ ده‌ریخست كه‌ گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان له‌ دژی سیاسه‌تی شه‌ڕ، زوڵم و زۆرداریی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ن. هاوكات ئه‌مه‌ به‌ واتای وه‌ستانه‌وه‌ له‌دژی ئه‌و گۆشه‌گیریی و سیاسه‌تی شه‌ڕه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ له‌ ٥ ی نیسانی ٢٠١٥ خستیانه‌گه‌ڕ، چونكه‌ هاوپه‌یمانێتیی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ له‌ ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه‌ گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر ئیمراڵی تووند كردووه‌ و سیاسه‌تی شه‌ڕی دژبه‌ تێكۆشینی ئازادیی گه‌لی كورد شێوه‌ی گرتووه‌.

هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان له‌دژی گۆشه‌گیریی هه‌ستاون، گه‌لی جیهان و هێزه‌ دیموكراتییه‌كانیشی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌دژی هه‌ستاون، تێكۆشین له‌دژی گۆشه‌گیریی سنووره‌كانی كوردستان و توركیای تێپه‌ڕاندووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی نێودەوڵەتیی، تێكۆشین له‌دژی گۆشه‌گیریی به‌تایبه‌تی له‌ كه‌سایه‌تیی دایكانی ده‌سماڵ سپیدا بووه‌ته‌ به‌شی هه‌موو مرۆڤایه‌تی، دایكانی كورد كه‌ بوونه‌ته‌ ویژدان و ئیراده‌ی گه‌لی كورد و له‌ دژی هه‌موو جۆره‌ شه‌ڕ، زوڵم و توندوتیژییه‌ك به‌بڕیاره‌وه‌ به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، له‌ بنه‌وه‌ ئاكه‌په‌یان هه‌ژاندووه‌ و گورزێكی تووندیان له‌ ڕه‌وایه‌تییه‌ لاوازه‌كه‌ی داوه‌. به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندانه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئازاری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له‌ كه‌سایه‌تیی دایكان له‌ دژی گۆشه‌گیریی پیشاندرا، ده‌ریخست كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ ناتوانێت توركیا به‌ڕێوه‌ببات.

چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانه‌

له‌ ئه‌نجامی به‌رخۆدان له‌ كه‌سایه‌تیی دایكانی كورد و به‌رخۆدانی دژبه‌ گۆشه‌گیریی، دوای ٨ ساڵ ڕێگا به‌ پارێزه‌ران درا چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، ڕێگرتن له‌ نووسینی سه‌رنجه‌كان له‌كاتی دیداره‌كه‌دا و ڕێگه‌ نه‌دان به‌ بینینی زیندانییانی دیكه‌، هه‌روه‌ها كۆتایی نه‌هێنان به‌ گۆشه‌گیریی كه‌ داواكاریی چالاكانی مانگرتووه‌، جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریی ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ئازاد بۆ ژینی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌م دیداره‌ ته‌نها بۆ یه‌ك جاره‌، له‌پێناو كۆتایی هێنانه‌ به‌ فشاره‌كانی ڕای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك هه‌موو دیداره‌كان له‌م دیداره‌شدا باسی بارودۆخی سیاسیی كردووه‌، له‌ قۆناغێكدا كه‌ كێشه‌كانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست سه‌خت ده‌بن، جارێكی دیكه‌‌ باسی به‌رپرسیارێتیی مێژوویی، چاره‌سه‌ریی و ڕێ و ڕێبازه‌كانی كردووه‌، بێ شك و گومان هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كان له‌ خواردن به‌ مردن به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌ن، بیر و هه‌ستی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

ڕێبه‌رایه‌تی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا باسی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ كولتورێكی جیاكاریی و شه‌ڕخوازیی كردووه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه‌، ڕێبه‌رایه‌تیمان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كێشه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه‌ به‌ هێزی نه‌رم واته‌ به‌ هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتووری چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك به‌ ڕێبازی توندوتیژیی فیزیكی. بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیش پێویسته‌ ڕێبازی دانوستانی دیموكراتی به‌بنه‌ما بگیرێن، هێمای بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتی و دیموكراتییانه‌ كردووه‌، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ بژارده‌یه‌كی دیموكراتیبوونی ده‌رخستووه‌. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ كه‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك هه‌ڵوێستی خۆی ڕایگه‌یاند، له‌ بنه‌ڕه‌تدا په‌یامێكه‌ بۆ توركیا و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان و گه‌لان.

پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ بكات

ڕێبه‌ر ئاپۆ و هاوڕێیانی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له‌ دژی گۆشه‌گیری له‌ ڕووی پاراستنی ڕه‌وا به‌ مافدار ده‌بینن و ڕێزی لێ ده‌گرن، بۆیه‌ ئه‌م به‌رخۆدانه‌ به‌رخۆدانێكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌، ڕێبه‌ر ئاپۆ گۆشه‌گیركردنی خۆی به‌ گۆشه‌گیركردنی ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌بینێت. كاتێك ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت [پێویسته‌ چالاكیی نه‌گه‌نه‌ ئاستێك كه‌ ڕێ بۆ مردن بكه‌نه‌وه‌] بانگی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ گۆشه‌گیریی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌رخۆدێران له‌پێناو ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی كه‌وتوونه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت گۆشه‌گیریی هه‌ڵگرێت و داواكارییه‌كانی به‌رخۆدێران جێبه‌جێ بكات، خودی ده‌سه‌ڵاته‌.

له‌ گێڕانه‌وه‌ی پارێزه‌ران مرۆڤ تێده‌گات كه‌ گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیراوه‌ و داواكارییه‌كانی پارێزه‌ران جێبه‌جێ نه‌كراون، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ بشكێنن كه‌ به‌رخۆدێران ئافراندویانه‌ و به‌رخۆدان ته‌نگه‌تاو بكه‌ن و فشاره‌كانی ڕای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، هێشتوویانه‌ پارێزه‌ران بچنه‌ ئیمڕاڵی، پێشتر به‌رخۆدێڕان ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ چوونی برای ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئیمڕاڵی به‌ واتای شكاندنی گۆشه‌گیریی نایه‌ت. ئێستاش چوونی پارێزه‌ران به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ واتای شكاندن و هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری نایه‌ت، بۆیه‌ به‌بڕیاردارییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. به‌رخۆدێرانی زیندان و به‌رخۆدێرانی [گۆشه‌گیریی ده‌شكێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین] هاوڕای ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی به‌رخۆدێران ده‌بن و ڕێز له‌ پێداگرییان ده‌گرن، ئێمه‌ بانگی گه‌لی كورد، هێزه‌ دیموكراتییه‌كان، ڕای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پشتگیریی له‌م پێداگرییه‌ی به‌رخۆدێران بكه‌ن و بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری  تێكۆشین گه‌ش بكه‌ن.

"ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ ئیمڕاڵی وه‌بیرخسته‌وه‌"

وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران به‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ كردوویه‌تی نه‌ په‌یامێكی دانوستانه‌ نه‌ ڕێككه‌وتنێكیشه‌، به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ ئیمڕاڵی وه‌بیر گه‌لانی توركیا و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان هێناوه‌ته‌وه‌. ڕێبه‌ر ئاپۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌ كه‌ كێشه‌كانی هه‌موو هێزه‌ دیموكراتییه‌كان، توركیا و هه‌رێمه‌كه‌ دوور له‌ سیاسه‌تی جیاكاریی و شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێن، بانگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی هه‌وڵدانه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازه‌كانی دانوستانی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراتی، جارێكی دیكه‌ ڕێگه‌ی ڕزگاریی له‌ كێشه‌كان و گێژاوی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و توركیای پیشان داوه‌.

ش.ف