كچێك خنکاو کچێکێکی دیکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوە گیانی لەدەستدا

له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌ چه‌می ئاوه‌سپی، كچێكی تەمەن ١٩ساڵ خنكا، لەشاردەێی ڕزگاریش کچێکی تەمەن ٢ساڵ لەسەربانی ماڵەکەیان کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌شاره‌دێی خان ـ ی  سه‌ر به‌  شارۆچكه‌ی كفریی لەسنوری ئیدارەی گه‌رمیان، كچێك به‌ناوی سیڤان عارف محه‌مه‌د ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ كه‌لار خنكا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ،عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به‌ ڕۆژنیوزی داوه‌، كچه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان به‌ مه‌به‌ستی گه‌شكردن، چوونه‌ته‌  سه‌ر چه‌می ئاوه‌ سپی.

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژە بەوە دەکات، باوكی كچه‌كه‌ وتویەتی" كچه‌كه‌م له‌كاتی مەلە‌كردندا له‌ناو چەمی ئاوەسپی خنكاوه‌".

هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، لەشارەدێی ڕزگاری لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، كچێك به‌ناوی زه‌هرا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ته‌مه‌ن دوو ساڵ، له‌ سه‌ربانی ماڵەکەیان كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ب.ش