كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەکات

بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكار و بەرنامەكانی كۆمسیۆن و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئۆفیسی سەرجەم پارێزگاکان کۆبوەوە.


ئەمڕۆ ۲۲/۷/٢٠١٩ لە هوتێل ڕۆتانەی شاری هەولێر، كۆبوونەوەی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچوو.

ڕزگار حەمە ئەمین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند: لەگەڵ سەرۆكی ئۆفیسەكانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ قسەكردن لەسەر پلانی ستراتیژی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆبووینەوە، وتیشی: لە كۆبوونەوەکەدا دوو خاڵی سەرەكی قسەی لەسەر كرا، یەكەم كەمكردنەوەی ئەندامانی كۆمیسیۆن بۆ نیوەی ئێستا، دووەم گۆڕینی شێوازی چۆنییەتی ئەژماری دەنگی لایەنە سیاسییەكان ڕێكار و بەرنامەكانی كۆمسیۆن گفتووگۆی لەبارەوەکرا.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی عێراق، لەبارەی تۆماری ئاوارەكانیشەوە وتی: تیمی تایبەتمان لە بەغداوە بۆ كەمپەكان ڕەوانە كردوە بە مەبەستی تۆمارێكی دروست و تەندروست لەبارەی ڕێژەی ئاوارەكان و دەرهێنانی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئاوارەكان.

لە كۆبوونەوەکەدا جگە لەكۆمیسیۆن بەشێک لە نوێنەری ڕێكخراوە ناوخۆیی و بیانیەكانیش ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون بە مەبەستی چۆنیەتی هاوكاریکردنی كۆمیسیۆن بۆ ئامادەكاریی و كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە عێراق.

ک.س