كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كوردستانیان لە ئەوروپا – كەجەدەكە- ئەوروپا ڕایگەیاند، كە نیگەرانیەكان لەسەر تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاستێكی باڵادایە و داوا دەكات گەلی كورد و دۆستانی گەلی كورد خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی بكەن و بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە چالاكییەكانی ٣ی كانونی یەكەم بكەن.
كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كوردستانیان لە ئەوروپا – كەجەدەكە- ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان، كە ماوەی ٢٠ مانگە هەواڵی نازانرێت و لە سەردانی سی پی تی بۆ ئیمراڵیدا لە ئەیلولی ٢٠٢٢، دیداری لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە ئەنجام نەداوە، ڕاگەیەندراوێكی نوسراوی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، دەبێت ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانی دیدار ساز بكات و بۆ ئەوەش دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان، سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بە پەلە بكەونە ناو هەوڵدانەوە.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئێمە داوا لە گەلی كورد و دۆستانی گەلی كورد دەكەین تا ئەو كاتەی ئەو داواكاریانە پەسند دەكرێن، بە چالاكییەكانیان لەپێناو تەندروستی و ئاسایشی گەلی كورد خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی بكەن، بۆ ئەوەش ئێمە گەلەكەمان و دۆستانمان بانگهێشت دەكەین، كە بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە چالاكییەكانی ٣ی كانونی یەكەم لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا، كەنەدا و ئوستراڵیادا بكەن.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی كەجەدەكە- ئەوروپا:
نوسینگەی یاسایی سەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە ٢٩ی تشرینی دووەم باسی لەوەكردبوو، بیستومانە كە عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دا كاتێك سی پی تی چوونە دوورگەی ئیمراڵی بەشداری لە چاوپێكەوتن لەگەڵ سی پی تی نەكردووە، لەبەر ئەوە نیگەرانییەكانمان لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدایە.
دۆخی ڕێبەر ئاپۆ، حامیلی یەڵدرم، عومەر كۆنار و وەیسی ئاكتاش كە ٢٠ مانگە لە ژێر گۆشەگیری و دابڕاندنی ڕەهادان، دیار نییە.
هەموو داواكاری و سەرلێدانەكانی پارێزەرانی ئەو بۆ دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا، كۆمیتەی مافەكانی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان و ناوەندەكانیان لە دژی ئەشكەنجە بێ وەڵام ماونەتەوە.
سی پی تی لە سەردانەكەی خۆیدا لە ٢٠-٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بۆ توركیا نە لەبارەی دوورگەی ئیمراڵییەوە ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و نە لەبارەی ڕێبەر ئاپۆوە زانیاری ڕاگەیاند. پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە لە ١٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ سی پی تی كۆبوونەوە، بەڵام دیسان سی پی تی لەبارەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ زانیاری ڕانەگەیاند. لە ڕاگەیەندراوی پارێزەراندا هاتووە كە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ لە كاتی دیداری سی پی تی لە دوورگەی ئیمراڵی، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری دیدارەكەی نەكردووە، ئەمەش نیگەرانی ئێمەی زیاتر كردووە.
زانیارییەكان كە ئێمە لە سەرچاوەی بڕواپێكراو بەدەستمان هێناوە ئەوەیە كە سی پی تیش ئاگاداری تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.
گەلی كورد و دۆستانی نیگەرانی تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەری ئاپۆن. ئێمە دەزانین كە دەوڵەتی تورك كە بە سیاسەتی خۆی لە دژی كوردان دەیەوێت بگاتە ئەنجام، گۆشەگیرییەكی قوڵ و دژواری بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا جێبەجێ دەكات. سی پی تی بە ئەنجامنەدانی ئەركەكانی، بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەكان ناجوڵێتەوە و بە هەڵوێستی لایەندارانەی خۆی، بوار بۆ كۆمەڵكوژی دەوڵەتی تورك لە دژی كوردان دەڕەخسێنێت.
كاتێك ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕووبەڕوو دیدار لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام بدات نیگەرانییەكانی ئێمە لە بارەی تەندروستی و پارێزراوبوون و سەلامەتی ڕێبەری ئاپۆ دەڕەوێتەوە.
داواكاری ئێمەش ئەمانەن:
دەبێت دەستبەجێ رێبهری گەلی كورد بتوانێت دیدار لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام بدات.
دەبێت دامەزراوە نێونەتەوەییەكان بە تایبەتی سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بە پەلە بكەونە خۆ و دیدار ئەنجام بدەن.
ئێمە داوا لە گەلی كورد و دۆستانی گەلی كورد دەكەین تا ئەو كاتەی ئەو داواكاریانەی قەبوڵ دەكرێن؛ بە چالاكییەكانیان لەپێناو تەندروستی و ئاسایشی گەلی كورد خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی بكەن. بۆ ئەوەش ئێمە گەلەكەمان و دۆستانمان بانگهێشت دەكەین، كە بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە چالاكییەكانی ٣ی كانونی یەكەم لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا، كەنەدا و ئوستراڵیادا بكەن”.
ڕ.ڕ