كەركوك، داعش هێرشی كردە سەر گوندێكی كوردنشین

چەتەكانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركوك هێرشیان كردە سە گوندێكی كوردنیش و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت: دوو هاوڵاتی شەهید بوون و سێ كەسی دیکەش بریندارە، دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن، کە چوار هاوڵاتی شەهید بوون.


كاتژمێر٨:٣٠  خولەکی ئەم شەو، چەتەكانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی چەخماخە لە سنووری شارۆچكەی دوبز و تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە شەڕ و ڕووبەڕبوونەوە بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: شەڕ و ڕوەبەڕوبوەنەوە لە نێوان دانشتوانی گوندەكە و داعش دروستبووە، تا ئێستا دوو هاوڵاتی گوندەكە شەهید بوون و سێ كەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها وتی: لەئێستادا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی كەركوك و هێزە عێراقیەكان بەهانی دانشتوانی گوندەكە چوون، تائێستاش شەڕ بەردەوامە، دەربارەی زیانەكانی داعش تا ئێستا هیچ زانیاریەك بەردەست نییە.

یەكێك لەدانشتوانی گوندەكەش بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی هێرشەكەوە تا ئێستا چوار كەس شەهید بوون.

د.ع