كەرکوک، مووشەک ئاراستەی سەربازگەی کەی وەن کرا

بە مووشەکی کاتیۆشا، هێرش کرایە سەر بنکەی کەی وەن لە شاری کەرکوک، کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرکراون.


کەمێک لەمەوبەر، بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر بنکەی کەی وەن لە شاری کەرکوک.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانەکانی نەزاندراون.

کەی وەن پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر هێزەکانی پێشمەرگەی تێدابوون، بەڵام لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکا لەو سەربازگەیە جێگیرن.

ئەوە لە کاتێکدایە، ٢٧ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، لە هێرشێکدا بۆ سەر سەربازگەی کەی وەن بەڵێندەرێکی ئەمریکیی کوژرا، دوای ئەوەش ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی و هێزە ئێرانییەکان، کە لە ئەنجامیاندا ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی بەرپرسی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا کوژران.

س.ح