كۆمەڵكوژی كەندەكۆڵ،یەکێکی دیکە لەو تاوانە لەبیرنەکراوانەیە کە دەوڵەتی تورک، ٢٠ ساڵ پێشئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر، دژ بە گەلی کورد ئەنجامیدا، کە تێیدا دەیان ژن و منداڵ و پیاوی کۆچەریی کە سەرقاڵی ئاژەڵداریی بوون شەهید و برینداربوون، کۆمەڵکوژیی کەندەکۆڵ، ئەگەرچی میدیا و جیهان چاویان لێداخست و باسیان نەکرد، بەڵام هێشتا دڕندەیی تاوانەکە و ناڵەو هاواری ژن و منداڵانی ئەوکاتە هێشتا لە گوێی شایەتحاڵاندا دەزرنگێتەوە و تاوانەکەش لەبیری کورد ناچێتەوە.
کەندەکۆڵ ناوچەیەکی کوێستانییە لە سنوری پارێزگای هەولێر، کە دەکەوێتە سەر سێگۆشەی سنووریی باشور، باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٥ی ئابی ساڵی ٢٠٠٠ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە کاتێکدا ٧٠ خانەوادەی عەشیرەتی هەرکی لەو چیایانە مەڕەکانیان دەلەوەڕاند،دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە ئەو چیایانەی بۆردوومانکرد و ڕەشماڵی کۆچەرییەکانی کردە ئامانج.
شایەتحاڵانی ئەوڕووداوە دەڵێن: لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا ئەوەی ڕوونبووەتەوە ڕاستەوخۆ ٣٥ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە، کە ١١یان منداڵ و ١٣یان ژن بوون، هەروەها زیاتر لە ٢٥ کەس برینداربوون، لە کاتی بۆردوومانەکە هەمووان هەوڵیان دابوو خۆیانڕزگاربکەن و بڵاوبوبوونەوە، بەڵام هەر کامەو لە گۆشەیەکشەهیدکرابوون.
بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سیدەکان و هەولێر، ژمارەیەک لەوانیش گیانیان لەدەست دا، بەڵام ناوەکانیان تۆمارنەکراوە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن، کە لە ئەنجامدا بەگشتی ٤٠ هاوڵاتی شەهیدبوون.
شایەتحاڵ و كەسوكاری شەهیدانی كەندەكۆڵ، باسیساتی كۆمەڵكوژیەكە دەكەنکە چۆن فڕۆكەكانیدەوڵەتی تورك بۆردومانیڕەوەندو كۆچەرییەكانیکردووە و ژنی دووگیان و منداڵ و چەند خێزانێکی بەتەواوی شەهید کردووە.
شایەتحاڵ و یەكێك لە كەسوكاری شەهیدانی کەندەکۆڵ،بە ناوی كوردستان ئەسعەد،چیرۆکی ڕووداوەكەی بەمشێوەیە بۆڕۆژنیوزگێڕایە “ئەوكاتەی بۆردومانەكە كراكاتژمێرچواری عەسر بوو، من بە میوانی هاتبوومە ماڵی خوشكی هاوسەرەكەمکە بەکاری ئاژەڵداریی لە کوێستان بوون، كاتێفڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانیانکرد، بە خوشکی هاوسەرەکەمم وت با ڕاکەین لێرە، بەڵام ئەو وتی ناڕۆم و لەماڵی خۆم دەمێنمەوە، منیش منداڵەکەمم هەڵگرت و ڕۆیشتم لەژێر دارێک خۆم حەشاردا، فڕۆکەکان بۆردوومانی ڕەوەندەکانیان کرد و یەکەمجار بۆردومانی ماڵی هاوڵاتییەکی کرد بە ناوی موعین، سەرجەم ئەندامانی خیزانەکە شەهیدبوون”.

وتیشی: منداڵیکی خوشکی هاوسەرەکەم لە باوەشیدا لەگەڵ دەنگی بۆردومانەکەدا شەهید بوو دایکیشی برینداربوو دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەش جارێکی دیکە بۆردومانکراو فڕۆکەکان ماڵی مام عوزیرییان بۆردومانکرد ئەوانیش سەرجەمیان شەهیدبوون، بەوەش لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دوو خێزان بەتەواوی کۆمەڵکوژ کران.
ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەشکرد کە دوای ڕووداوەکە هیچ کەس و لایەنێک بە هانایانەوە نەچووە تەنها گەریلاکان فریایان کەوتوون و بریندارەکانیان چارەسەر کردووە و تەرمی شەهیدەکانیان لە ژێردار و پەردووەکەدا دەرهێناوەتەوە.
جەختیشیکردەوە کە ناوچەکە تەنها خەڵکی سڤیلی لێبووە و ئەوانەی لەوێ بوون هەموو ژن و پیاوەکان سەرقاڵی کاری ئاژەڵداریی بوون، کە بژێووی ژیانیان لەسەر ئەوە بووە.
یەکێکی دیکە لە شایەحاڵەکانی تاوانەکە بەناوی حاجی عومەر محەمەد، وتی: فڕۆکەکانی تورکیا، زۆر بە دڕندانە بۆردومانی ڕەوەند و کۆچەرییەکانیان کرد نزیکەی ٣٧ هاوڵاتی شەهیدبوون و ماڵەکان سوتان، ڕۆژێكیزۆر ناخۆش بوو، لەم شوێنە ماڵیڕەوەندو كۆچەرییەكانی لێبوون، هەرلەژێرئەم دارە سێ هاوڵاتی شەهیدبوون،کە هەرسێكیانئامۆزام بوون، جگە لەوانیش پیاوێك لەگەڵ هاوسەرەكەیو منداڵێكیان شەهیدبوون، كچێكی دراوسێشمان شەهیدكرا لەگەڵ ئافرەتێكی دووگیان.
حاجی عومەر، زیاتر لە بارەی کۆمەڵکوژییەکەوە قسەیکرد و وتی: ئەو ڕۆژە زۆربەی پیاوەکان لە ماڵ نەبووین کە هاتینەوە تەرمێکی زۆری شەهید کەوتبوو لە ناو ماڵەکاندا، کۆمەڵیک منداڵیش لە ناو چاڵێکدا لەترسا خۆیان حەشاردابوو، فڕۆکەکانی تورکیا ئەو چاڵەشیان بۆردومان کرد، هەموو منداڵەکانی ئەوێشیان شەهید کرد.

داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٣-وە دەستیپێکردووە، لەو ساڵەوە بەردەوام گەلی کوردی کۆمەڵکوژکردووە، بەڵام لە بەرامبەردا هیچ هەڵوێستێکی هاوبەش دەرنەبڕاوە، لێپرسینەوە لەو تاوانانە نەکراوە، بۆیەلە ئێستاشدا بەردەوامییان پێدەدرێت، کۆمەڵگای جیهانیشلە ئاست ئەو کۆمەڵکوژییانە وەک هەمیشە چاویان داخستووە.
ک.س