لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەنەکە بەبۆنەی ٣٠هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: له‌م رۆژگاری نادڵنیاییه‌دا، كه تاكڕه‌ویی و هه‌لپه‌ر‌ستی و كه‌مته‌رخه‌میی كه‌مینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان، خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌ی كه یه‌كێتی له‌پێناودا دامه‌زراوه، به كوێ ده‌گات.
لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت: کێ كوردستانه‌كه‌مان له داگیركاری، له مشه‌خۆری و قۆرخكاریی ده‌سه‌ڵاتێكی ناپه‌سه‌ند ده‌پارێزێت و رزگار ده‌كات؟ هەروەها دەڵێت: ٣٠ ساڵ دوای راپه‌ڕین، خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن كه سه‌روه‌ریی یاسا و ئازادییه‌كان، ئاسایشی كار و پیشه‌یان، مووچه و قووت و كه‌سابه‌ت و ژیانیان، له ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی مشه‌خۆر، پارێزراو بێت.
هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه داوا بكه‌ن كه هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كرێت به قوربانیی ململانێی شه‌خسی، بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان نه‌درێته به‌ر ڤیتۆی پلانێكی حزبی، حوكمڕانیی تێكه‌ڵ به حه‌زی بنه‌ماڵه نه‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت و كه‌له ره‌قیی سیاسی، سه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین نه‌خوات.
هەروەها بە ڕاشکاوانە دەڵێت، هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كێشه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه، ڕه‌وتی رێكردنی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای راپه‌ڕین، ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌و پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه نیشتمانییه‌كانی وه‌رگرتووه و دەبێت راست بكرێته‌وه.
هۆشداری ئەوەش دەدات ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ون، راپه‌ڕینه‌كه سه‌ری دروشمه‌كانی ده‌خوات، دووپاتیشیدەکاتەوە، هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله چه‌وته له حوكمڕانی ده‌ده‌ن و رێگه ناده‌ن هه‌ڵه‌ی كه‌مینه‌یه‌ك، راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه له‌كه‌دار بكات و قوربانیدانی گەل به فیڕۆ بڕوات.
ی. ک