لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان- یەنەکە، لە ساڵیادی ٣١ ئابدا ڕایگەیاند، ۳۱ی ئاب لە مێژووی بزوتنەوەی كوردایەتی دا هەمیشە پەڵەیەكی نەگریسە و لەبیر ناكرێت.
لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە:”لە یادی ۲٤ ساڵەی كارەساتی ۳۱ی ئاب دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو هەموو پێشمەرگە و كادر و هاووڵاتیانە دادەنەوێنین كە بەدەستی غەدر شەهید و بێ سەروشوێن كران، ۳۱ی ئاب لە مێژووی بزوتنەوەی كوردایەتی دا هەمیشە پەڵەیەكی نەگریسە و لەبیر ناكرێت“.
٢٤ ساڵ لەمەوبەر و لە ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ پارتی دیموکراتی کوردستان– پەدەکە، بۆ دەرکردنی هێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- یەنەکە لە هەولێر، پەنای بۆ ڕژێمی بەعسی عێراقیی برد و کاروانی دەبابەکانی بەعسی جارێکیتر هێنایەوە باشوری کوردستان بردە ناو جەرگەی هەولێر، ئەمەش دوای تاوانەکانی ئەنفال و کامیاباران و هەزاران شەهید بەدەستی ڕژێمەکەی سەدام حسێن.
س.ح