KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, نیسان 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

لایەنەکان داوا دەکەن هەرێم نەکەوێتە ژێر کاریگەریی دەوڵەتی تورکەوە

  بۆتان گەرمیانی
22/01/2021 - 8:31:11 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، هاتنی شاندی سەربازیی دەوڵەتی تورک بە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکست و قەیرانە سیاسی و سەربازی و ئابورییەکانی ئەو وڵاتە و لە ناوبردنی دۆزی ڕەوای کورد دەزانن، هۆشداری بە هەموو لایەنەکان دەدەن، کە نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو شاندە و داوای هەڵوێست لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەکەن.

١٨ی ئەم مانگە شاندێکی سەربازیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە پێکدێن لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی و یەشار گولەر سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەمەش باس و خواسی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا و لەم بارەیەوە بەختیار مستەفا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حسێن کەرکوکی بەرپرسی دەستەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

بەختیار مستەفا
بەختیار مستەفا

بەختیار مستەفا وتی: پەنابردنی تورکیا بۆ عێراق و هەرێم، جۆرێکە لە پەلەقاژێ و پەیوەندیدارە بە ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی تورکیا و ئەو دۆخە تەنگەژەی تێیکەوتووە، لە دەرئەنجامی ئەو دەستدرێژی و سەرپێچییانەی کە بەرامبەر وڵاتانیتر دەیکات بە تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان، بەمەش پشتیوانی نێودەوڵەتی لاواز بووە و بەتایبەتی ئەمریکا و خودی جۆ بایدن-ی زۆر نیگەران کردووە، بۆیە دەیەوێت پشتیوانی هەرێم و عێراق بەدەستبهێنێت بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتە داگیرکارانەکەی.

وتیشی: نابێت هەرێم بکەوێتە ژێر باری ئەو شاندە سەربازییەوە و هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ تورکیا ببەستێت لەسەر حسابی پارچەکانی دیکەی کوردستان و لێدان لە پەکەکە، چونکە پەکەکە گەلە و بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد تێدەکۆشن، دەوڵەتی تورکیش دوژمنی هەموو کوردێکە، هەموو لایەنە سیاسییەکانیش لەبەردەم بەرپرسیارێتی مێژووییدان، نابێت ڕێگا بدەین ئەم پەیوەندییانە لەسەر بنەمای زیان گەیاندن بە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان بێت.

هەروەها حسێن کەرکوکی هاتنی شاندی سەربازی دەوڵەتی تورکی گرێدا بە دوو هۆکارەوە و وتی: تورکیا لە هێرش و پەلامارەکانی ڕابردووی بۆسەر پەکەکە و باشوری کوردستان شکستیهێناوە و ئەنجامی نەبووە، بۆیە دەیەوێت چیتر سوپاکەی بەتەنها نەخاتە ئەو شەڕەوە و عێراق و هەرێم-یش بەشداربکات، لایەنێکی دیکەی پەیوەندی بەو قەیرانانەوە هەیە کە لە ناوخۆ و جیهان توشیبووە، لە ڕووی سیاسی، ئابوری، دیپلۆماسی و پەیوەندییەوە، بۆیە لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەیەوێت پەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە لە پەیوەندییە ئابوری، سەربازی و سیاسییەکانی.

حسێن کەرکوکی
حسێن کەرکوکی

دەشڵێت: هەردوو لایەنەکە شکستی گەورەی دەوڵەتی تورک و پارتەکەی ئەردۆغان نیشاندەدات، ئەم هەوڵەشیان بێ ئەنجامدەبێت، چونکە حکومەتی هەرێم و عێراقیش خۆیان بە جۆرەها  قەیران و ئاڵنگاریدا تێدەپەڕن و ئەو توانایان نییە هاوکاری تورکیا بکەن، ڕەنگە پەدەکە وەکو حزبی دەسەڵاتدار بەڵێنی بە تورکیا دابێت بەڵام مێژوو و ڕاستییەکان پێمان دەڵێت، لەناوبردنی پەکەکە خەیاڵێکە و قەت نابێتە ڕاستی، تاکە ڕێگاچارەی تورکیاش گەڕانەوەیە بۆ ئیمراڵی و دانوستانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پرۆسەی ئاشتی.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەدا: ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادیی داوا لە سەرجەم لایەنەکانی دیکە دەکەین، کە هەڵویستی خۆیان ڕوونبکەنەوە، ئایا لەگەڵ پەدەکەدان و لە بەرەی دژ بە کورد و دژایەتیکردنی پارچەکانی دیکەن، یان لە دژین و لەسەر هێڵێ نەتەوەیین، چونکە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و نەتەوەییان لە ئەستۆدایە.

س.ح

دواتر

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

پێشتر

ساعیدی: دەسەڵاتی ئێران بەدەستگیرکردنی کوردان گەلانی دیکە چاوترسێن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی- بە وێنە

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی- بە وێنە

15 نیسان 2021
فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك ناوچەی کانی ماسییان بۆردومان كرد

فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك ناوچەی کانی ماسییان بۆردومان كرد

15 نیسان 2021

لە هەولێر ئاگر لە بازاڕی بالەی سەیداوە کەوتەوە

دۆسیەی داخستنی هەدەپە ڕەوانەی دادگا كرا

لە خورماڵ پەردە لەسەر پەیكەری دكتۆر مستەفا زەڵمی لادرا

بایک: بە تێکۆشانی یەکگرتوو سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین-١

پێشتر
سەعید ساعیدی

ساعیدی: دەسەڵاتی ئێران بەدەستگیرکردنی کوردان گەلانی دیکە چاوترسێن دەکات

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

15 نیسان 2021

پۆلیس لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە لێواری زێی بچووک ئاگادار دەکرێتەوە و دەچنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن خنکاوە، پاش ماوەیەکی...

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی لە بەغدا

دیوی پشتەوەی مانۆڕی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

15 نیسان 2021

ئاماژەکان لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئەوە دەڵێن، کە بارزانی پەیامێکی جیاوازیی پەدەکەی بە عێراقییەکان گەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە...

دۆلار

دۆلار دابەزی

15 نیسان 2021

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی. دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke