KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

لایەنە عێراقییەکان لەسەر نووسینەوەی دروشمە نەتەوەپەرستییەکانی تورک لە کەرکوک هاتنە دەنگ

  ڕۆژنیوز
15/01/2022 - 11:14:31 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
لایەنە عێراقییەکان لەسەر نووسینەوەی دروشمە نەتەوەپەرستییەکانی تورک لە کەرکوک هاتنە دەنگ
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز-بەغداد

لایەنگرانی مەهەپە لە شاری كەركوک، لەسەر دیوارەکانی ژووری بازرگانیی ئەو پارێزگایە دروشمەكانی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرەست (مەهەپە)یان نووسیوە و ئەمەش بە مەترسیی لەسەر ئایندەی پارێزگای كەركوک و پارێزگای موسڵ لێكدەدرێتەوە.

پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرست (مەهەپە) ڕابەرایەتی بیری نەژادپەرستی دەكات لە توركیا، ڕۆژی نۆی شوباتی ١٩٦٩ دامەزارە و ئێستا خاوەنی ٤٨ كورسییە لە پەرلەمانی توركیا، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكایەتی دەكات و پشتگیریی ئاکەپەی کرد بۆ پێكهێنانی حكومەتی توركیا.

لایەنگرانی مەهەپە دروشمیان لەسەر دیوارەکانی ژووری بازرگانی کەرکوک نووسیوە، ئەمەش بۆ وروژاندنی ناکۆکیی و ڕەگەزپەرستیی لەناو پارێزگای کەرکوکدا لێكدەدرێتەوە، كە بە شارێكی هەمەچەشنیی ئایینی و کلتووریی دەناسرێت، هاوکات کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح هۆشداریدا لەهەوڵەکانی تورکیا بۆ قوتدانی پارێزگای کەرکوک لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە ئاماژە بەوە دەکات، کە لە پەرلەمانی نوێ داوادەکرێت دژی دەستێوەردانی زەقی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کاربکات.

لەوبارەیەوە، محەمەد بەلەداوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە ڕۆژنیوزی وت: توركیا خەون بە پارێزگای موسڵ و كەركوكەوە دەبینێت، لە درێژماوەدا تورکیا پارێزگای کەرکوک داگیردەکات ئەگەر حکومەتی عێراق دەستوەرنەكات بۆ وەستاندنی فراوانبوونی دڕندانەی تورکیا، بۆیە کەرکوک لە مەترسییەکی گەورەدایە.

محەمەد بەلەداوی

دەشڵێت: جوڵەی تورکیا لەناو عێراق لە بێ ئاگاییەوە نییە، بەدڵنیاییەوە کەسایەتیی سیاسی ناوخۆیی هەیە کە پشتگیریی دەکەن.

هاوکات ئەحمەد شەریفی، شارەزای ئەمنی هۆشدارییدا، کە تورکیا بەدوای داگیرکردنی موسڵ و کەرکوکەیە و لە چەند ساڵی داهاتوودا بەپێی پەیمانێکی نێودەوڵەتیی کار بۆ لکاندنی ئەو پارێزگایانە بە تورکیا دەكات.

ئەحمەد شەریفی

شەریفی نەیشاردەوە، كە “هێرشە تیرۆریستییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسایەتییە کاریگەرە سیاسییەکانی ناو عێراق بەڕێوەدەچێت”.

سەبارەت بە بڵاوکردنەوە و نووسینی دەستەواژە ڕەگەزپەرستەکان لە کەرکوک وتی: ئەمە شێوازێکی نوێی تورکە کە ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوە و ململانێی نەتەوەییە، سوود لە دۆخی ناسەقامگیری سیاسی وەردەگرێت.

جەختیشیكردەوە، هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ ناو عێراق بە پاساوی شەڕی پەکەکە درۆیە و ئامانجی سەرەکیی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنەیە، کە موسڵ و کەرکوکی گەڕاندەوە بۆ عێراق.

لە كۆتایی قسەكانیدا تیشكی خستە سەر ڕێككەوتنی سەدام حسێن و توركیا و وتی: سەروەریی عێراق لەمەترسییەکی گەورەدا دەبێت و پێویستە عێراق بچێتە ناو پرۆسەیەکی دیپلۆماسییەوە بۆ ڕێگریکردن لەو پیلانە چەوسێنەرەوانەی توركیا، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی عێراق و ڕژێمی سەدام، کە ڕێگەی داوە تورکەکان بەدرێژایی سنووری هاوبەش و ١٠ کیلۆمەتر بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

س.س

دواتر

د.مارف عومەر گوڵ کۆچی دوایی کرد

پێشتر

بنکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک موشەکباران کرا

بابەتی پەیوەندیدار

بەشێك لە خوێندنگەكانی سۆران مەترسی داڕوخانیان لەسەرە

بەشێك لە خوێندنگەكانی سۆران مەترسی داڕوخانیان لەسەرە

9 ئاب 2022
له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

وشكبوونی ڕووباری دۆڵی ڕوست بە زیانی ژینگە و ژیانی گوندنشینان شكاوەتەوە

لە هەولێر ئاگرێک کەوتەوە و سێ دوکان سوتان

 تۆڕی بەگریکردن لە ئازادیەکان لە بارەی زیندانیانی بادینان داوایەکەی بەپەلە دەکات

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

پێشتر
بنکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک موشەکباران کرا

بنکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک موشەکباران کرا

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

6 ئاب 2022

یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، چالاکییان بە چەکی قورس لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێ-ی نزیک...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke