سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، له‌سه‌ر كۆمێنتێك پارێزه‌رێك سزا ده‌دات و ڕێگری له‌و پارێزه‌ره ده‌كرێت كه ماوه‌ی سێ مانگ كاری پارێزه‌رایه‌تی بكات.
پارێزەر ئومێد پاڵانی، له پۆستی پارێزه‌رێكی هاوڕێی كه نوسیبووی (په‌یكه‌رێكی ئاڵتونی بۆ سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران دروستبكه‌ن چونكه هەشت ساڵه له‌و پۆسته‌دایه) ئه‌ویش نوسیویه‌تی (په‌یكه‌رێك بۆ منیش دروست بكه‌ن له چیمه‌نتۆو گه‌چ).
ئومێد پاڵانی، ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌سه‌ر كۆمێنتێك سزادراوه به شارپرێسی ڕاگه‌یاندووە، داوای كردوه هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران بكرێت و له كۆمێنتێك ئه‌وه‌ی نوسیوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كۆمێنته‌وه سێ مانگ سزا دراوه.
ئەو پارێزەرە وتیشی: هه‌شت ساڵه سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنی بۆ نه‌كراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ندیكا سكاڵا تۆمارده‌كات و داواش له دیوانی چاودێری دارایی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له داهاته‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران بكات و ده‌ڵێت” سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران موچه‌ی مانگانه‌ی سێ ملیۆن و ٧٥٠هه‌زار دیناره‌و داهاتی جێگره‌كه‌ی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دیناره‌و ئه‌م بڕه پارانه‌ش هه‌مووی مانگانه له پارێزه‌ران وه‌رده‌گیرێت و پاره‌ی پارێزه‌رانه.
س.س