هەینی, 13 أبر 2018 – 10:42
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه چالاکییه‌کى دیکه‌یان دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک له برادۆست له‌ناو سنورى باشورى کوردستان ئه‌نجامدا و سێ سه‌رباز کوژران و پێنجى دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى فورات، شه‌وى ڕابردوو هێزه‌کانى گه‌ریلا له دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک له گه‌لیه ڕه‌ش و گردى لیلکان له ده‌ڤه‌رى برادۆست له باشورى کوردستان چالاکیان ئه‌نجامداوه.
له چالاکییه‌که‌دا لانى که‌م سێ سه‌رباز کوژراون و پێنجى دیکه‌ش بریندار بوون.
دوێنێش له لێدوانێکدا هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، که له ماوه‌ى حه‌فته‌یه‌کدا له ده‌ڤه‌رى برادۆست له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له باشورى کوردستان ١٩ سه‌ربازى سوپاى تورک له چالاکى گه‌ریلاکاندا کوژراون.
ک.ک