یەكشەممە, 1 أبر 2018 – 14:45
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، که له چالاکییه‌کى گه‌ریلاکانى یه‌ژاستار-دا له شرنا‌خ، ١١ سه‌ربازى سوپاى تورک کوژراون.
ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر چالاکییه‌کى گه‌ریلاکانى یه‌ژاستار له ڕۆژى 10ى ئازار، له سنورى شرنا‌خ له باکورى کوردستان بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه، گه‌ریلاکانى یه‌ژا ستار چالاکیان دژى نوقتهیهکى کۆنترۆڵى سوپاى تورک له شرنا‌خ ئه‌نجامداوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه، له ئێستادا زانیارییه‌کان به ته‌واوى ئاشکرابوون، که له‌و چالاکیه‌دا ١١ سه‌رباز کوژراون و دوانى دیکه‌ش بریندار بوون.
ک.ک